بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ جێبەجی کردنی حۆکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری پیرانشار کرا
پەیامی کورد ... بەندکراوێکی سیاسی کورد بۆ جێبەجی کردنی حۆکمەکەی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی شاری پیرانشار کرا
بەندکراوێکی سیاسی کورد بە ناوی دیاکۆ تارا بەمەبەستی جێبەجێکردنی حۆکمی بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە کرا
ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانباری ساڵی ١٤٠٠ی هەتاوی، دیاکۆ تارا بەندکراوی سیاسی خەڵکی پیرانشار بەمەبەستی جێبەجێکردنی حۆکمی شەش مانگ بەندکرانی ڕەوانەی بەندیخانەی ناوەندی نەغەدە کرا. تۆمەتە پاڵدراوەکانی ئەم هاووڵاتییە "هاوکاریکردنی حیزبە کوردییەکانی دژبەری ئێران" ڕاگەێندراوە.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٢ی پووشپەڕی ساڵی ٩٩ لەلایەن هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری پیرانشار ەوە دەست بەسەر و پاش لێپرسینەوە بە دانانی بارمتە بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.
دیاکۆ تارا کوڕی ڕەسوول خەڵکی گوندی “کیله سیپان” سەر بە شاری “لاجان”ی پیرانشارە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە