بەندکراوێکی کوردی سوننە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرت و لێوی دوورییەوە
پەیامی کورد ... بەندکراوێکی کوردی سوننە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرت و لێوی دوورییەوە
ئەرکان پاڵانی جاف، بەندکراوی کوردی سوننە لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج مانی لە خواردن گرت و لێوی دوورییەوە.
ئەرکان پاڵانی جاف، بەندکراوی کوردی سونە، تەمەن ٢٨ ساڵ و خەڵکی سەرپێڵ زەهاو سەر بە شاری کرماشان، لە بەندیخانەی ڕەجایی شاری کەرەج بەرانبەر بە ڕەتکردنەوەی مەرەخەسی لەلایەن بەرپرسی بەندیخانە کاردانەوەی نواند و مانی لە خواردن گرت و لێوی دوورییەوە.
بەپێی ڕاپۆرتی سەرچاوە خۆجەییەکان، ئەم بەندکراوە سونەیە، زیاتر لە چوار ساڵ لە حوکمی حەوت ساڵەی زیندانەکەی تێپەڕاندووە و لەم چوار ساڵەدا هەموو جارێک داوای مەرەخەسی لەلایەن بەرپرسانی بەندیخانەوە ڕەت کراوەتە کە لەم دواییانە بەرانبەر بەم دژایەتییە کاردانەوەی نواند، مانی لە خواردن گرت و لێوی دووریوە.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە