بەندکراوێک لە بەندیخانەی بۆکان گیانی لە دەست دا
پەیامی کورد ... بەندکراوێک لە بەندیخانەی بۆکان گیانی لە دەست دا
ڕۆژی سێشەممە ١ی جوون ی ٢٠٢١، بەندکراوێک بە ناوی "ناسر کەریمی" کۆڕی قادر خەڵکی گوندی "نوبار" سەر بە شاری بۆکان پاش ئەوە بۆ زیندان ڕایانگواستەوە گیانی لە دەست دا.
ئەم هاووڵاتییە ڕۆژی دووشەممە ٣١ی مەی به تۆمەتی سزای ماڵی لە لایەن دەزگای زانیاری و هەواڵگری بۆکان ەوە دەستبەسەر کراوە.
به ووتەی سەرچاوەیەکی ئاگادار، ئەم هاوڵاتییە پاش گواستنەوەی بۆ زیندانی بۆکان، بارودۆخی تەندروستی تێکچووە و بەرپرسانی زیندان بێ ئەوە گرینگی پێبدەن و بۆ نەخۆشخانە بیگوازنەوە بوونەتە هۆی گیان لە دەستدانی.
ئەم سەرچاوەیە گوتیشی: بەرپرسانی زیندانی بۆکان هۆکاری گیان بەختکردنی ئەم زیندانییەیان وەستانی دڵی ڕایانگەیاندووە و تەرمەکەیان گواستووەتەوە بۆ پزێشکی یاسایی.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە