بەنرخترین بەردی دونیا لە ژێر پێی خەڵکی هەژاری ئەم گوندە!
پەیامی کورد ... بەنرخترین بەردی دونیا لە ژێر پێی خەڵکی هەژاری ئەم گوندە!
پێشکەوتنی تەکنۆلۆژیا و دۆزینەوەی بەهای لیتیۆم کە کانزایەکی سەرەکییە لە جیهانی تەکنەلۆژیادا، گوندێکی هەژار لە هیندستانی خستوەتە سەر دەریایەکی سامان.
دۆزینەوەی لیتیۆم لە گوندی سەلال، هیندستانی کردە پێنجەم گەورەترین یەدەگی لیتیۆم لە جیهاندا. کانزایەک کە کلیلی و یەکلاکەرەوەیە لە جیهانی تەکنەلۆژیادا.
گوندی سەلال ژمارەی دانیشتووانی ١٠ هەزار کەسە، بەڵام هاوشێوەی ناوچە دوورەدەستەکانی دیکەی ژێر خاکی هیندستان، لە ڕووی ژێرخانی و ئاسانکارییەوە بارودۆخێکی نالەباری هەیە و تەنانەت بەنزین پەمپیشی نییە. ئابووری ئەم گوندە لە دەوری کشتوکاڵ دەسووڕێتەوە، بەڵام ئێستا حکوومەتی هیندستان هەوڵدەدات پیشەسازی تەکنۆلۆژیای بەرز لەوێ دابنێت
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە