بەنزینخانەی ئەبووزەبی بوو بە ڕۆبۆت

پەیامی کورد    ...    بەنزینخانەی ئەبووزەبی بوو بە ڕۆبۆت

کۆمپانیای نەوتی نیشتمانی ئەبووزەبی قۆڵێکی ڕۆبۆتی دیزاین کردووە کە لە ماوەی چەند چرکەیەکدا تانکی ئۆتۆمبێلێک لە بەنزینخانەیەک پڕدەکاتەوە. ئەم قۆڵە ڕۆبۆتییە دەرگای تانکییەکە دەکاتەوە و پرۆسەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی بە ووردی و ئاسانی ئەنجام دەدات.

ئەو ڕۆبۆتە ئاماژەی پێکراوە نەک تەنها تانکی ئۆتۆمبێلەکە پڕدەکاتەوە، بەڵکوو بە هاوکاری ئەپڵیکەیشنێک کاتەکانی بەکارهێنەریش پاشەکەوت دەکات. ئەم ئەپە دڵنیای دەدات لەوەی کەسێک بە ووردی بڕی سووتەمەنی پێویستی بۆ گەشتەکەی بەدەست دەهێنێت.

کامێرا و هەستەوەرە جۆراوجۆرەکان چاودێری پرۆسەی پڕکردنەوەی سووتەمەنی دەکەن و لە هەمان کاتدا گەرەنتی ئەوە دەدرێت کە هەموو چالاکییەکان بە سەلامەتی و گونجاو ئەنجام دەدرێن. دوای تەواوبوونی سووتەمەنی، قۆڵی ڕۆبۆتی نۆزڵەکە دەکێشێتەوە و کەسەکە دەتوانێت شوێنەکە بەجێ بهێڵێت


ئەم بابەتە 61311 جار خوێندراوەتەوە