بەهای گاز لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بێوێنە هەڵکشاوە

پەیامی کورد     ...   بەهای گاز لە ئەمریکا بە شێوەیەکی بێوێنە هەڵکشاوە

زیادبوونی هەناردەی گازی ئەمریکا بۆ ئەورووپا بۆ جێگیرکردنی گازی ڕووسیا و بەرزبوونەوەی بەکارهێنانی ناوخۆیی بە هۆی ساردی کەش و هەوا ، نرخی گازی سرووشتی ئەم ووڵاتە بۆ بەرزترین ژمارەی خۆی لە ماوەی ١٤ ساڵی ڕابردوو گەیشتووە .

بەرزبوونەوەی نرخی گازی ئەمریکا سەبارەت بە هەڵئاوسان لە سەرتاسەری ئابووری بردووەتە سەرەوە و زانیارییەکانی وەزارەتی کاری ئەم ووڵاتە نیشان دەدات هەڵئاوسان لە ئەمریکا بۆ بەرزترین ژامەری پێوانەیی خۆی لە ماوەی ٤٠ ساڵی ڕابردوو گەیشتووە کە هۆکاری سەرەکی ئەمە بەرزبوونەوەی نرخی گاز و مەواددی خواردەمەنییە .


ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە