بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس ١٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٢ هەزار ماڵیش وێران بوون 

پەیامی کورد    ...   بەهۆی ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس ١٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و ١٢ هەزار ماڵیش وێران بوون 

ئاگرەکەی لۆس ئەنجلس هەندێک لە گەڕەکەکانی شارەکەی  بە تەواوی وێران کردووە و دەیان هەزار کەسی ناچار بەچۆڵکردنی ناوچەکە کردووە، هەروەها کاربەدەستانیش دەڵێن لانی کەم ١٦ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ١٢ هەزار ماڵ و باڵەخانە وێران بوونە.

بەگوێرەی میدیاکانی ئەمریکا "زیاتر لە ٦٠ میل چوارگۆشە سووتاوە و مەترسییەکان هەر ماوە، ئاگرەکە شەوی شەممە چڕتر بووەتەوە، خزمەتگوزاری کەشناسی نیشتیمانی بەردەوامە لە هۆشداری لەسەر مەترسی ئاگرەکە لە هەموو ناوچەکانی لۆس ئەنجلس و ڤێنتورا."
ئاگرەکەی پالیسایدس هێشتا گەورەترین ئاگرە و بەرپرسان فەرمانی چۆڵکردن و هۆشدارییان بە ناوچەکانی ئینسینۆ و برێنتوود، داوە. ئاگرەکەی ئیتۆن لە ئاڵتادینا لە باکووری لۆس ئەنجلس، بەلایەنی کەمەوە ١١ کەس گیانیان لە دەست داوە و زیاتر لە ٢٢ میل چوارگۆشەی ناوچەکەشی سووتاندووە.
 


ئەم بابەتە 75 جار خوێندراوەتەوە