بەهۆی کەمی حەق دەست ەوە ، کرێکارانی شارەوانی شاری "شنۆ" مان دەگرن
پەیامی کورد ... بەهۆی کەمی حەق دەست ەوە کرێکارانی شارەوانی شاری "شنۆ" مان دەگرن
بەپێی هەوالەکان ڕۆژی هەینی ڕێکەوتی ٢١ی جانیوەری ٢٠٢٢ کرێکارانی شارەوانی شاری "شنۆ" بەهۆی پێنەدانی حەقدەستی زیادە مانیان گرتووە.
ئەو کرێکارانە وتوویانە کە چاودێری شارەوانی بە هاماهەنگی شارەوانی، بڕیاریان داوە کە حەق دەستی زیادە بە کرێکاران نەدەن.
هەروەها ووتوویانە بەهۆی مانگرتنی کرێکاران چەند ڕۆژێکە زبڵ لەنێو شاردا کۆ ناکرێتەوە و حەق دەستی کرێکاران بە ڕادەی ساڵی ڕابردووش نییە تەنانەت لەو کاتەش کەمترە.
بەپێی یاسای خودی ڕێژیمی ئێران دەبێ مافی کرێکاران بدەن لەحاڵێکدا لە گشت کرێکار و فەرمانبەرەکان بۆ هەر کەسێک ١ تا ٢ ملیۆن و ٥٠٠ هەزار تەمەن مووچەیان لێ کەم دەکەنەوە.
لەلایەکی دیکەوە ٤ کرێکاریان لەسەر کارەکانیان دەرکردوون.
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە