بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەکان لە ساڵی ٢٠٢٣ 

پەیامی کورد  ...  بەهێزترین و لاوازترین پاسپۆرتەکان لە ساڵی ٢٠٢٣ 

کۆمپانیای ڕاوێژی جیهانی هاووڵاتی و نیشتەجێ بوون  Henley & Partners ڕاپۆرتێکی دەربارەی باشترین پاسپۆرتەکانی جیهان لە ساڵی ٢٠٢٣ بڵاو کردەوە .

هاووڵاتیانی ژاپۆنی بە شانسی ئەوەی کە بە بێ ڤیزا دەتوانن بۆ ١٩٣ ووڵات لە سەرتاسەری جیهان و بە پێش کەوتن لە بەرامنبەر سەنگاپوورا و کۆریای باشوور ، بەهێزترین پاسپۆرتی جیهانی لە ساڵی ٢٠٢٣ وەکوو چەند ساڵی ڕابردوو لە دەستدایە .

پاسپۆرتی ئێران یش لەم ڕیزبەندییە لە پێگەی ٩٩ دایە . هاوولاتیانی ئێرانی لە ئێستادا تەنیا دەتوانن بە بێ ڤیزا سەردانی ٤٣ ووڵاتی جیهان بکەن . ئەمە لە حاڵێکدایە کە ساڵی ڕابردوو پاسپۆرتی ئێران لە پێگەی ١٠٢ ی ئەم لیستەیەدا بوو .

هاووڵاتیانی ئەفغانی تەنیا دەتوانن بە بێ ڤیزا سەردانی ٢٧ وولاتی دیکە بکەن کە ئەمە لە نزمترین پێگەی ئەم لیستەدایە .


ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە