بەهێزترین ژنانی ساڵی ٢٠٢٣ بەپێی گۆڤاری فۆربێس ؛ ئۆرسولا ڤۆن دێرلاین بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
پەیامی کورد ... بەهێزترین ژنانی ساڵی ٢٠٢٣ بەپێی گۆڤاری فۆربێس ؛ ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک پلەی یەکەمی بەدەست هێنا
تەیلۆر سویفت کە بە گەشتە بەناوبانگەکەی لە جیهاندا ٨٥٠ ملیۆن دۆلاری بەدەست هێناوە، لە لیستی فۆربێسی ئەمساڵ پلەی پێنجەمی بەدەست هێناوە.
بۆ دووەم ساڵ لەسەریەک گۆڤاری فۆربس ئۆرسولا ڤۆن دێر لاین سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەورووپا وەک بەهێزترین ژن لە جیهاندا هەڵبژارد.
لە ساڵی ٢٠٠٤ەوە گۆڤاری ئابووری فۆربس ساڵانە لیستی ١٠٠ ژنە بەهێزەکانی جیهان بڵاودەکاتەوە، کە بەپێی پێوەرە ئابووری و کۆمەڵایەتییەکان ڕیزبەندی کراون و بازنەی ڕاگەیاندنی جیهان سەرنجیان داوە.
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی سکای نیوز، ئۆرسولا ڤۆندێرلاین کە لە ساڵی ٢٠٢٢دا لە پلەی یەکەمی لیستی ژنانی بەهێزی فۆربێسدا بووە، لە ساڵی ٢٠٢٣دا ئەم نازناوەی پاراستووە.
ئەم سیاسەتمەدارە ئاڵمانییە، کە لە ساڵی ٢٠١٩ەوە سەرۆکی کۆمیسیۆنی ئەوروپایە، لە پێش کریستین لاگاردی سەرۆکی بانکی ناوەندی ئەوروپاوە، لە پلەی دووەم و کامالا هاریس، جێگری سەرۆکی ئەمریکا، لە پلەی سێیەم و... جۆرجیا مێلۆنی، سەرۆکوەزیرانی ئیتاڵیا، لە پلەی چوارەم.
فۆربس ئاماژەی بەوەشکردووە، ڤۆندەرلاینی تەمەن ٦٥ ساڵ یەکەم ژنە کە لەم ڕۆڵەدا خزمەت دەکات و "بەرپرس دەبێت لە دانانی یاسایەک کە کاریگەری لەسەر زیاتر لە ٤٥٠ ملیۆن ئەورووپی هەیە".
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە