بەپێی پڕۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ دۆخی خانەنشینان باشتر دەبێت

پەیامی کورد   ...  بەپێی پڕۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ دۆخی خانەنشینان باشتر دەبێت

ڕاوێژکارێکی وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ووتی، پڕۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ تەواو بووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیران کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن بۆ پەسەندکردن .

دکتۆر سامی جەلال، ڕاوێژکاری وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان، ووتی: ''ئێمە وەکوو وەزارەتی ناوخۆی حکوومەتی هەرێمی کوردستان پڕۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆمان تەواو کردووە و ڕەوانەی ئەنجوومەنی وەزیرانیش کراوە بۆ ئەوەی ئەوانیش کە تەواویان کرد ڕەوانەی پەرلەمانی کوردستانی بکەن و خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دواتریش پەسەند بکرێت.''

دکتۆر سامی جەلال ووتیشی: ''پڕۆژەیاسای خانەنشینی هێزەکانی ناوخۆ بە جۆرێک ئامادە کراوە کە لە بەرژەوەندی خانەنشینانی هێزەکانی ناوخۆدایە و دۆخیان بەپێی ئەو پڕۆژەیاسایە باشتر دەبێت.''


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە