بەپەلە ... ئامادەباشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ هێرش سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

پەیامی کورد     ...    ئامادەباشی ئەرتەشی ئیسرائیل بۆ هێرش سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران

میدیاکانی ئیسرائیل ڕۆژی چوارشەممە ٢٥ی نۆڤەمبەر ی ٢٠٢٠ ڕاپۆرتیان دا کە فەرمانیان بە ئەرتەشی ئەم ووڵاتە کردووە بە گرینگیدان بەوەی کە ئەگەری هێرشی سەربازی ئەمریکا بۆ سەر ئێران زۆرە کەوتنە ئامادەباشی تەواوەوە .

جگە لە ئامادەباشی ئەرتەش ، وەزیری بەرگری ئیسرائیل بێنی گانتس یش دوو جار لەگەل هاوتا ئەمریکییەکەی خۆی دەربارەی بابەتی سووریا و ئێران ووتووێژی ئەنجام داوە 

بەرپرسانی ئیسرائیلی دەڵێن کە شک و گومانەکان دەربارەی ئێران ئەوانی ناچار کردووە ئەرتەشی ووڵاتەکەیان لە ئامادەباشی تەواودا بن .

ئێلیۆت ئابرامز نێردراوی تایبەتی ئەمریکا لە کاروباری ئێران یش هەروەها ڕۆژی چوارشەممە ڕایگەیاند کە گەمارۆگەلێکی زیاتر لە دژی تاران لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا دەخرێتە واری جێبەجێ کردنەوە 

ئابرامز هەروەها ووتی : " ئێمە گەمارۆگەلێک لە دژی ٤ کەسی یاسایی کە بەرنامەی مووشەکی ئێران پاڵپشتی دەکەن دەخەینە واری جێبەجێ کردنەوە ."


ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە