بەپەلە ... ئاگرێکی گەورە چەندین باری " چەک و تەقەمەنی و فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی " سەر بە سوپای پاسدارانی لە ناوبرد
پەیامی کورد ... ئاگرێکی گەورە چەندین باری " چەک و تەقەمەنی و فڕۆکەی بیفڕۆکەوانی " سەر بە سوپای پاسدارانی لە ناوبرد
ئاگرکەوتنەوەی چەک و تەقەمەنی سوپای پاسداران لە ئەسکەلەی ئەسەلوویە
ئەو چەک و تەقەمەنیانە کە سوپای پاسداران لە ڕێگەی بەلەمەوە، بۆ گرووپە تیرۆریستییەکانی عێراق ڕەوانەی دەکرد ئاگری تێ کەوت.
به پێی ڕاپۆرتێک ، ڕۆژی سێشەممە ڕێکەوتی ٨ی فێبریوەری ٢٠٢٢ ئاژانسەکانی هەواڵی سەر بە کۆماری ئیسلامی لە زاری قائیمقامی عەسەلوویە هەواڵێکیان بڵاو کردەوە ، کە باس لە ئاگرکەوتنەوە لە ناو حەوت بەلەم و کەشتی لە ئەسکەلەی نەخلی تەقی شاری عەسەلوویە کردبوو.
بەرپرسانی کۆماری ئیسلامی هیچ زانیارییەکیان دەربارەی ووردەکاری و چۆنیەتی ئەم ڕووداوە بڵاو نەکردووەتەوە .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ، سوپای پاسداران ویستوویەتی لە ڕێگەی بەلەمگەلی بارییەوە، ژمارەیەکی زۆر چەک و فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بۆ گرووپە میلیشیا تیرۆریستیەکانی سەر بە ووڵاتەکەی هەناردە بکات.
بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە،پێش هەناردە کردنی بارەکە، بەلەمەکانی تەقێندراونەتەوە.و لەم ئاگرکەوتنەویەدا ، دوو بەلەمی فایبەرگلاس و پێنج بەلەمی داری بە تەواوەتی سووتێندراون.
جێگای ئاماژەیە، بەرەبەیانی ڕۆژی پێنجشەممە سێ فڕۆکەی بێفڕۆکەوان هێرشیان بردە سەر ووڵاتی ئیمارات، پاش ئەم ڕووداوە ئاسکرا دەبێت کە هێرشەکە لە لایەن گرووپیکی میلیشیایی عێراقی سەر بە کوماری ئیسلامی ڕووی داوە و پاش چەند ڕۆژ گرووپی تیرۆریستی «الویه الوعد الحق» بەرپرسایەتی ئەم هێرشەی لە ئەستۆ گرت.
بە پێێ زانیارییەکان ، لە بنەڕەتدا گرووپێک بەو ناوە بوونی نییە و بڵاو کردەنەوەی ئەم ناوە نەبیستراوە تەنیا بۆ وونکردنی بەرپرسە سەرەکییەکانی ئەم هێرشە بوو کە سەر بە کۆماری ئیسلامین.
ئەم جارەش چەک و تەقەمەنی نوێی ڕەوانەی عێراق دەکرا تا بگاتە دەستی گرووپە میلیشیاکانی سەر بە کۆماری ئیسلامی، بەڵام ئەمجارە پێش بەڕێکەوتن تەقێندرانەوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە