بەپەلە ... ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی سوپای قودس
پەیامی کورد ... ئیسرائیل هێرش دەکاتە سەر هێزەکانی سوپای قودس
بە پێی هەواڵ و زنیارییەکان ئەرتەشی ئیسرائیل لە ناوچەی الزبدانی لە سووریا هێرشی ئاسمانی کردە سەر مۆڵگە و بنکەکانی سوپای قودس ی سەر بە سوپای پاسداران
میدیاکانی سەر بە ڕژیمی بەشار ئەسەد ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ دیسەمبەر لە کاردانەوە بە سیستەمگەلی بەرگری حکوومەتەکەی ئەسەد بە هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل بۆ دەورووبەری دیمەشق ی پایتەختی سووریا هەواڵ دەدەن .
بە پێی ڕآپۆرتی میدیاکانی سووریا ، هێرشە ئاسمانییەکانی ئیسرائیل ناوچەی النبی هابیل لە شاری الزبدانی لە ناوەڕاستی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق ی کردووەتە ئامانج و لە دەرئەنجامدا سەربازێکی سەر بە ڕژیمی ئەسەد کوژراو ژمارەیەکی زۆریش بریندار دەبن .
لە لایەکی دیکەوە چاودێری مافی مرۆظی سووریا جەختی کردەوە کە هێرشە ئاسمانییەکانی سووریا مەقەڕری بەرگری ئاسمانی و هێزەکانی سوپای قودس ی سەر بە سوپای پاسداران ی لە ناوەڕاستی شاری دیمەشق کردووەتە ئامانج .
بە پێی هەندێک سەرچاوەی دیکە فڕۆکە شەڕکەرەکانی ئیسرائیل بە فڕین لە سەر لۆبنان یەکێک لە مەقەڕرە سەربازییەکانی لە ناوچەی الزبدانی لە نزیکی سنوورەکانی لۆبنان لە ناوەندی ڕۆژهەڵاتی دیمەشق کردووەتە ئامانج .
جێگای ئاماژەدانە هێرشەکانی چەند ڕۆژی ڕابردووی ئیسرائیل کۆگا و ئەنبار و ناوەندی لێکۆڵینەوە زانستییەکانی بە ناو بانگ بە " کارگەکانی وەزارەت " بەرگری " کە شوێنی جێگیر بوونی هێزەکانی سەپای قودس ی کردووەتە ئامانج .
لە ئاکامی ئەم هێرشانەدا ئۆتۆمبێلگەلی فریاکەتن بەرەو ناوچەی سەربازی شوێنی جێگیربوونی هێزەکانی سوپای قودسی ئێران و شەڕکەرانی سووری و کەسانی دیکەی دەرەوەی وولاتی سووریا لە ڕۆژئاوای شاری مصیاف لە ناوەندی پارێزگای حەما نێردران .
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە