بەپەلە ... ئیسرائیل و تورکیا بە شێوەی نهێنی ووتووێژەکانیان بۆ لێدانی ئێران و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەست پێکردووە
پەیامی کورد ... ئیسرائیل و تورکیا بە شێوەی نهێنی ووتووێژەکانیان بۆ لێدانی ئێران و ئاسایی کردنەوەی پەیوەندییەکانیان دەست پێکردووە
ڕۆژنامەی ئیسرائیلی توودەی ، ڕایگەیاند : کەناڵێکی نهێنی و شاراوە لە نێوان ئیسرائیل و تورکیا بوونی هەیە بە مەبەستی باشترکردنی پەیوەندییەکانی نێوان هەر دوو لایەنەکان و ئەمەش ئاماژەیەکە بۆ دەستپێکردن هاوپەیمانییەک بۆ لێدانی ئێران
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری مەعا نووز ، ئەم هەواڵە دوێنی لە ڕاپۆرتی بنکەی میدیایی میدڵ ئێست مانیتۆر دا بڵاوکراوەتەوە و بە پێی ووتەکانی سەرچاوەیەک کە لەگەڵ ئەم ماڵپەڕەدا ووتووێژیان کردووە ، ئەم هەنگاوە لە لایەن تورکیاوە ئەنجام دراوە .
بە پێی ئەم ڕاپۆرتە ، هاکان فیدان ، سەرۆکی دەزگای هەواڵگری و زانیاری و ئەمنییەتی نەتەوەیی تورکیا لەگەل بەرپرسانی ئیسرائیل ووتووێژگەلێکیان ئەنجام داوە . سێ سەرچاوە کە لەگەڵ ئەم بنکە میدیایەدا ووتووێژیان کردووە بە بێ ئاماژەدان بە ناوەکانیان ، ڕایانگەیاندووە کە لانیکەم دانیشتنێک لەگەڵ هاکان فیدان ئەنجام دراوە .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە