بەپەلە ... ئیسرائیل : کۆشکی بەشار ئەسەد دەکەینە ئامانج
پەیامی کورد ... ئیسرائیل : کۆشکی بەشار ئەسەد دەکەینە ئامانج
میدیاکانی ئیسرائیلی لە زاری بەرپرسانی ئەم ووڵاتە ڕایانگەیاندووە لە ئەگەری بەردەوامیدانی پاڵپشتی کردنی بەسار ئەسەد لە ئێران کۆشکەکەی ئەو خاپوور دەکەین .
بە ووتەی سەرچاوەگەلی هەواڵ ئیسرائیل داوای لە بەشار ئەسەد کردووە تاکوو ئیزن بە سوپای پاسداران نەدات لە خاکی ئەو ووڵاتەوە کەرەستە و چەک بۆ گرووپەکانی سەر بەو ووڵاتە لە سووریا و لۆبنان هەناردە بکات و بەرژەوەندییەکانی ئیسرائیلی پێ بکەنە ئامانج و ببنە هۆی نائەمنی و ناسەقامگیری ئەم ووڵاتە .
بە ووتەی سەرچاوەی نزیک لە ئیسرائیل ەوە ئەم ووڵاتە بە تەواوی خۆی ئامادە کردووە لە ئەگەری بەردەوامی پاڵپشتییەکانی بەسار ئەسەد لە ئێران ، کۆشکەکەی ئەو دەکاتە ئامانج .
لە لایەکی دیکەشەوە ئەرتەشی ئیسرائیل لەگەڵ گۆڕانکاری لە ستراتیژی خۆی لە سێ فازی " ئۆپراسیۆنی کۆماندۆیی لە ناو خاکی عێراق بۆ شناسایی ، دۆزینەوە و بەدواداچوون و خاپوور کردنی بارگەلی چەک و تەقەمەنی ، کۆنترۆڵی ئەو فڕۆکانەی کە لە ئێران ەوە بارگیری دەکرێن و بۆ سووریا و لۆبنان دەفڕن و بە ئامانج گرتنی ئەم بارانە لە فڕۆکەخانەی ئەم ووڵاتانە و خاپوور کردن و لە ناوبردنی زاخە و کۆگای تەقەمەنی و کەرەستە و کەل و پەلی سەربازی توانیویەتی نزیکەی ٧٠٪ لە بارگەلی نێردراو لە لایەن ئێران ەوە بۆ سووریا و لۆبنان لە ناو بچن و یا خود ڕابگیرێن .
ئەم بابەتە 12007 جار خوێندراوەتەوە