بەپەلە ... ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە سووریا یە

پەیامی کورد      ...   ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە سووریا یە

دوای بڵاوبوونەوەی هەواڵی ئەوەی کە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی سوپای قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە سووریا یە ئەم هەواڵە بە فەرمی بە بڵاوبوونەوەی وێنەکانی ئەو فەرماندەیە لە لایەن گرووپی فاتێمیووین پشتڕاست کرایەوە کە  ئیسماعیل قائانى فەرماندەى هێزەکانی سوپاى قودس لە سووریا یە
بڵاوبوونەوەى وێنەکانى ئیسماعیل قائانى فەرماندەى هێزەکانی سوپاى قودس لەگەڵ جێگرەکەى محەمەدڕەزا فەلاحزادە لە سووریا ، ئەم هەواڵەی بە فەرمی پشتڕاست کردەوە.

ئەمە لە حاڵێکدایە کە ڕۆژى یەکشەممە ٥ی دیسەمبەری ٢٠٢١ بەرامبەر بە ١٤ى سەرماوەز بە بڵاوکردنەوەى ڕاپۆرتێک لە لایەن ئاڤاتوودەیەوە ، باسى چوونى فڕۆکەیەکى بارهەڵگری سەر بە کۆمپانیاى فڕۆکەوانى "فارس ئەیر قشم"ى سەر بە سوپاى پاسداران بۆ فڕۆکەخانەى نێونەتەوەیی دیمەشق کردووە .

دواتریش گرووپی فاتمیوون یش بە بڵاوکردنەوەى وێنەکان هەواڵەکەى ئاڤاتودەىان پشتڕاست کردەوەتەوە .


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە