بەپەلە ... ئێران زانیاری نوێ سەبارەت بە هێرش کردنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو
پەیامی کورد ... ئێران زانیاری نوێ سەبارەت بە هێرش کردنی بۆ سەر هەرێمی کوردستان دەخاتە ڕوو
ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لەسەر هێرشەكەی سەر هەولێر زانیاری نوێ ئاشكرا دەكات و ڕایدەگەینێت، بە هیچ جۆرێک قبووڵی ناکەن کە یەکێک لە دراوسێکانیان، ببێتە ناوەندێکی هەڕەشە بۆ سەریان و دەشڵێت: هەندێک کۆبوونەوەی دژە شۆڕش لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووە و چەندین جاریش هۆشداریمان داوە.
خەتیب زادە، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران لە بەرامبەر كاردانەوەكانی هێرشەكەی سەر هەولێر دەڵێت: بە هیچ جۆرێک قبووڵی ناکەن کە یەکێک لە دراوسێکانیان کە پەوەندییەکی قووڵی لەگەڵیان هەیە و لە ئاستی جۆراوجۆر پێکەوە هاوکارییان هەیە، ببێتە ناوەندێکی هەڕەشە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران.
ئەو بەرپرسەی وەزارەتی دەرەوەی ئێران ووتیشی: بەداخەوە چەندین و چەند جار لە ناو خاکی عێراقەوە نائەمنی درووست بووە و هەندێک کۆبوونەوەی دژە شۆڕش و گرووپە تیرۆریستییەکان لە هەرێمی کوردستان بەڕێوە چووە، هەر لە ئەم ڕێگایەوە لە یەک ساڵی ڕابردوو چەندین جار هۆشداری دراوەتە حکوومەتی ناوەندەی عێراق.
دەشڵێت: بە شێوەی نهێنیش چەندین جار پێیان ڕاگەیێندراوە کە رێگە مەدەن عێراق ببێتە شوێنێکی مەترسی بۆ دراوسێکانتان، ئاساییە، ئێران قبووڵی نەکات کە ناوەندێک لە نزیکی سنوورەکانییەوە ببێتە شوێنێک بۆ پیلان داڕشتن، خراپەکاری و ناردنی گرووپە تیرۆریستییەکان بۆ ناوخۆی ئێران.
ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیل ئەبێ بزانێت ئێمە تاک بە تاک شوێنەکانی ئەوانمان لەژێر چاودێری دایە. ئەگەر ئەمڕۆ بە شێوەی ڕاشکاوانە ڕادەگەێندرێت بۆ ئەوەیە کە پەیامێکی ووردتر وەربگرن.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە