بەپەلە ... ئێران و میدیاکانی بە گەورەیی باس لە مەترسییەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکەن و بەردەوام لەلایەن ئیسرائیل ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت
پەیامی کورد ... ئێران و میدیاکانی بە گەورەیی باس لە مەترسییەکانی سەربەخۆیی هەرێمی کوردستان دەکەن و بەردەوام لەلایەن ئیسرائیل ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت
ڕۆژنامەی "خەڵک سالاری" یەکێک لە ڕۆژنامەکانی کۆماری ئیسلامی بڵاوی کردووەتەوە پرسی سەربەخۆیی کوردستان هەتا ئێستاش یەکێک لە بابەتەکانی ئیسرائیل وڵاتانی ڕۆژئاواییه.
ئەو ڕۆژنامەیە بڵاوی کردووەتەوە پرسی سەربەخۆیی بەردەوام لەلایەن ئیسرائیل ووڵاتانی ڕۆژئاوایی بەدواداچوونی بۆ دەکرێت.
یەکێک لە کارناسانی شرۆڤەکاری دۆخی ناوچەکە وتوویەتی هەتا ئێستا هەرێمی کوردستان لەبارەی داهاتی نەوتی خۆی هیچ ڕوونکردنەوەیەک نادات.
بەرپرسانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە ماوەی چەند ساڵی ڕابردوودا لەگەڵ ووڵاتی تورکیا دەستیان بە ئاڵوگۆڕی بازرگانی گەورە کردووە.
بازرگانی نێوان ئەو دوو حکوومەتە ناڕەزایەتی تووندی ڕێژیمی ئێرانی لێ کەوتووەتەوە و کاربەدەستانی ڕێژیمی ئێران دەڵێن، ئەوە پێشێلکردنی سەروەری خاکی "عێراقـ"ـە.
تورکیە چەندین گرێبەستی نەوتیی لەگەڵ حکوومەتی هەرێمی کوردستان واژوو کردووە کە گرینگترینیان بۆڕی نەوتیی "جیهانـ"ـه.
بۆڕی نەوتی "جیهان" لەژێر دەستی حکوومەتی هەرێمی کوردستاندایە.
پێش ئەنجامدانی ڕێفراندۆمی سەربەخۆیی کوردستان چەندین ووڵاتی ناوچە لەوانە ووڵاتانی عەرەبی و ئیسرائیل و چەندین ووڵاتی ڕۆژئاوایی و کەسایەتی ناوداری جیهانی پشتیوانی خۆیان لە سەربەخۆیی کوردستان کردبوو.
ئەم بابەتە 11985 جار خوێندراوەتەوە