بەپەلە ... ئێران پۆستێکی باڵا دەداتە ئاڵا تاڵەبانی و جارێکی دیکە دەهێندرێتەوە بۆ وێرانکردنی ماڵی کورد

پەیامی کورد    ...    ئێران پۆستێکی باڵا دەداتە ئاڵا تاڵەبانی و جارێکی دیکە دەهێندرێتەوە بۆ وێرانکردنی ماڵی کورد

ئاڵا تاڵەبانی، دوای سێ مانگ دەركردنی لە یەکیتی نیشتیمانی كوردستان بە رەزامەندی بافڵ تاڵەبانی بۆ یەكەمجار لەگەڵ وەفدێكی باڵای ئەو حزبە دەركەوێتەوە ، كاتێك سەردانی هادی عامری، سەرۆكی هاوپەیمانی فەتح یان كرد لە بەغدا، ئەوەش بۆ پرسی سەرۆككۆماری بەغدا .

دوێنێ پێنجشەممە، ٢٧ی كانونی دووەم، ئاڵا تاڵەبانی وەكوو ئەندامی وەفدەكەی یەكیتی، هاوشان لەگەڵ بافڵ تاڵەبانی، هاوسەرۆكی یەكێتی و ژمارەیەك لە سەركردەکانی دیکەی یەكێتی چوونە لای عامری، ئەوەش دوای ئەوە دێت، كە ناوبراو لە تشرینی دووەمی ٢٠٢١ هەر بە بڕیاری بافڵ تاڵەبانی لە حزبەكەی دەكرا، لە كاتێكدا ئەندامی سەركردایەتی یەكێتی بوو.  

ماڵپەڕی کەرکووک ناو لە ڕاپۆرتێکدا کە پشتی سێ سەرچاوە بەستووە كە دوانیان لە سەركردایەتی یەكیتین دەڵێت، ئاڵا تاڵەبانی، لەسەر داوا و پێشنیاری ئێران هاوشان لەگەڵ وەفدەكەی یەكێتین بۆ كەمپینی كۆكردنەوەی دەنگ بۆ بەرهەم ساڵح، بۆ پۆستی سەرۆك كۆماری عیراق.   

یەكێك لە سەرچاوەكان كە نزیكایەتی لەگەڵ ئاڵا تاڵەبانی هەیە ، جەختیكردوەتەوە  " ئێران پێشنیاری كردووە بۆ ئەوەی پەیوەندی و ئەزموونی ئاڵا تاڵەبانی بەكاربهێندرێت و سوودی لێ ببیندرێت بۆ كۆكردنەوەی دەنگ و قەناعەت پێكردنی لایەنەكان تا دەنگ بە بەرهەم ساڵح بدەن، ئەوە بەهۆی ئەوەی ناوبراو پەیوەندییەكی باشی لەگەڵ لایەنە عیراقییەكاندا هەیە و چەند خولێكە پەرلەمانتارە و خولی پێشووی پەرلەمانیش توانی لە بەغدا كورسییەكی پەرلەمانی لە دەرەوەی یەكێتی بۆ خۆی مسۆگەر بكات".  

لەبارەی رۆڵی ئاڵا تاڵەبانی، دوای یەكلاییكردنەوەی پۆستی سەرۆككۆماری ، یەكێك لە سەرچاوەكان ووتی "لە بەغدا پۆستێكی باڵای پێدەدرێت، بەڵام جارێ روون نییە ئایا پۆستەكە حزبی دەبێت یانیش حكوومی، بەڵام یەكێتی و خودی بافڵ تاڵەبانی دەیانەوێت سوود لە ئەزموون و پەیوەندییەكانی ناوبراو وەربگرن بۆ دوای یەكلایی كردنەوەی پۆستی سەرۆكایەتی كۆماریش... ئەوەی گرینگە ئاڵا تاڵەبانی گەڕاوەتەوە ناو یەكێتی".


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە