بەپەلە ... العربیە : جیاوازی و گرفتی تووند و ئاڵۆز لە نێوان مۆقتەدا سەدر و لایەنە شیعەکانی سەر بە ئێران درووستبووە
بە گوێرەی نوێترین هەواڵ و زانیاری کارناسانی عێراقی ڕاێدەگەێنن هیچ هیوایەک بۆ تەشکیل کردنی دەوڵەتی ڕێکەوتوو بوونی نییە ، ڕەوتی سەدر لەگەڵ داواکارییەکانی نەتەوەگەرایانی خەڵکی عێراق هاوڕایە بەڵام دژبەرانی ئەو بۆ هەوڵ بۆ گۆشەگیرکردنی عێراق دەدەن .
سەرچاوەیەکی ئاگاداری عێراقی ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی دیسەمبەری ٢٠٢١ لە گفتۆگۆ لەگەڵ کەناڵی العربیە ، هەواڵ لە بوونی جیاوازی و کێشە و گرفتی تووند لە نێوان مۆقتەدا سەدر ، ڕابەری بزووتنەوەی سەدرییەکان و لایەنە چەکادرەکانی سەر بە ڕژیمی ئێران کە لە هەڵبژاردنەکانی ئەم دواییە شکستیان خوارد دەدات .
ئەم سەرچاوانە جەختیان کردووەتەوە کە ووتاری دژ بە یەک و پێچەوانەی لایەنەکان لە دوای دانیشتنی ئەم دواییە نیشان لە درزی قووڵ و ڕێکنەکەوتنی نێوان ئەوان لە سەر هەر جۆرە بەرنامەیەکی هاوبەش بۆ تەشکیل کردنی دەوڵەتی داهاتوو لە بەغدا هەیە .
سەرەڕای ووتاری ڕۆژی ڕابردووی سادق الحسناوی یەکێک لە ئەندامانی نووسینگەی سەدر ، کە ڕایگەیاندبوو دیداری مۆقتەدا سەدر لەگەل ئەندامانی " چوارچێوەی هەماهەنگی " بۆ تەشکیل کردنی کۆمیتەگەلی هەماهەنگی بۆ بەردەوامیدان بە گفتۆگۆوەکان و چارەسەر کردنی بەربەستەکان بوو ، بەڵام ڕاستی و درووستی ووتاری هادی العامری لە دوای دانیشتنەکە نیشان دەدات کە هیچ هیوایەک بۆ ڕێگەچارەیەکی سیاسی لە ڕاستای تەشکیل کردنی دەوڵەتی پێکهاتوو لە داهاتوویەکی نزیک لە بەغدا بوونی نییە
هادی عامری سەرۆکی هاوپەیمانی فەتح یەکێک لە ڕۆخسارگەلی نزیک لە ڕژیمی ئێران و بە تایبەتی سوپای قودس کە لایەنگەلی چەکداری ژێر فەرمانی ئەویش لە لایەن عێراقییەکانەوە تاوانبارن بە کوشتنی گەنجان ئەو ووڵاتە ڕۆژی شەممە ووتاری خۆی جارێکی دیکە " ساختەکاری لە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمان " ی ئەو ووڵاتە ی دووبارە کردەوە .
لە هەمان حاڵدا سەرچاوەیەکی ئاگادار ووتی : لە جەرەیانی دانیشتنی نێوان مۆقتەدا سەدر و لایەنەکانی سەر بە ئێران بەناوبانگ بە " چوارچێوەی هەماهەنگی کە بریتییە لە " نووری مالکی هادی عامری و قەیس خەزعەلی " ئەنجام دراوە ئەم دانیشتنە گەیشتووەتە ئاستی تێکهەڵچوونی قسە و شەڕە قسە لە نێوان سەدر و مالک ، سەرۆکی هاوپەیمانی دەوڵەتی یاسا ، بەڵام دەستوەردان و نێوەندگیری عامری کەشەکەی ئارام کردووەتەوە و لە کۆتایی دا بە بێ هیچ ڕێکەوتنێک دانیشتنەکە کۆتایی هاتووە .
بە ووتەی ئەم سەرچاوەیە ، درزی قووڵ و گرفت و جیاوازی تووندی نێوان ەقیبگەلی سیاسی شیعە لە عێراق ، چارەسەرنەکراوە ، بە تایبەتی کە ئەم جیاوازی و کێشە و گرفتە و دووگانەییە ئاشکرایەی نێوان ڕبەرانی سەدرییەکان و خەزعەلی ڕابەری میلیشیا سەربازییەکانی " عەسائێبی ئەهلی حەق " کە عێراقی یەکان ئەو بە فەرمی و ئاشکرا بە ئەوەی کە ئەو وابەستە و سەر بە ڕژیمی ئێران ە تاوانبار دەکەن ، زۆر ڕوون و ئاشکرا و بە تووندییەکی زیاترەوە ئاشکرا بووە .
عەسائێبی ئەهلی حەق لە گرووپگەلی سەر بە ئێران ە کە لە لایەن ویلایەتەیەکگرتووەکان ەوە بە ئەنجامدانی کارگەلی تێرۆریستی لە عێراق تاوانبارە .
ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە