بەپەلە ... بارێکی ماددەی هۆشبەری جۆری حەبی کەپتاگۆن سەر بە حێزبۆڵـڵای لوبنان لە ناو فڕۆکەخانە دەستی بەسەردا گیرا
پەیامی کورد ... بارێکی ماددەی هۆشبەری جۆری حەبی کەپتاگۆن سەر بە حێزبۆڵـڵای لوبنان لە ناو فڕۆکەخانە دەستی بەسەردا گیرا
هێزە ئەمنیەتییەکانی لوبنان بارێکی هەناردەکراوی حێزبۆڵـڵای لوبنانیان لە فڕۆکەخانەی ڕەفیق حەریری دۆزییەوە.
بەپێی هەواڵ و زانیارییەکان لە هەواڵدەری نەتەوەیی لوبنان ڕایگەیاند کە بەڕێوبەری گومروک بە هاوکاری هێزی ئەمنی ئەو ووڵاتە ڕێژەیەکی بەرچاوی مادەی هۆشبەریان، کە لە ژنێراتۆری کارەبایی دا شاردرابووە؛ دەستیان بە سەردا گرتووە.
بەپێی ئەم ڕاپۆرتە، ئەو بارە دەست بەسەرداگیراوە لە ڕێگەی لوبنانەوە بەرەو شاری "دەمام"ی سەعوودییە لە ناوڕێگادا گیراوە.
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە