بەپەلە ... بێلاڕووسیا هەوڵی چەکدارکردنی پەنابەرە کوردەکان دەدات لە دژی " پۆڵەندا
بەپێی هەواڵە بڵاوکراوەکان "ئەلێکساندر لۆکا شینکۆف" سەرۆکی بێلاڕووسیا وتوویەتی، "کوردەکان شەڕکەرێکی باشن" و دەیەوێت بەو شێوەیە لە کوردە کۆچبەرەکانی سەر سنووری بێلاڕووسیا و پۆڵەندا بۆ شەڕی خۆیان کەڵک وەربگرێت.
بەپێی هەواڵەکان سەربازانی بێلاڕووسیا بنەماڵە کوردەکان لێک جیا دەکەنەوە و سەڵتەکان بە جیا ڕادەکێشنە نێو دارستان، بۆ ئەوەی ڕازییان بکەن چەک بە دژی پۆڵەندا هەڵبگرن.
تەنانەت بە پەنابەرەکانیان وتووە، سیمی نێوان ئەو دوو ووڵاتە بقرتێنن و بەرد ل سەربازە پۆڵۆنییەکان بدەن، بەڵام پەنابەرەکان بەقسەیان نەکردوون.
پەنابەرێک لەو پەیوەندییەدا ووتی: "بێلاڕووسەکان کەسێک کە کاری وەرگێڕیی بۆ کوردەکان کردووە دەست بەسەر کردووە و پێیان وتووە بە پەنابەرە کوردەکان بڵێت کە دەبێ کاتژمێر دوازدەی شەو شەڕ هەڵگیرسێنن، بەڵام هەتا ئێستا کەس ووڵامی ئەو وەرگێڕەی نەداوەتەوە".
بلاڕووسیا هێزی سەربازی ڕەوانەی سنووری ووڵاتەکەی کردووە و ڕۆژ لە دوای ڕۆژ گرژی نێوان سەربازانی ئەو دوو ووڵاتە زۆرتر دەبێت، بە شێوەیەک کە خەریکە دۆخەکە لە کۆنترۆڵ دەر دەچێت.
"لۆکا شێنکۆ" وتوویەتی: "ئەگەر هەڵەیەک بکەین ڕاستەوخۆ ڕووسیا کە خاوەنی چەکی ئەتۆمی دێتە نێو شەڕەکەوە".
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە