بەپەلە ... بەرپرسانی ئەمریکی : بۆمبارانەکانی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین تووندتر و قورستر دەبێت
پەیامی کورد ... بەرپرسانی ئەمریکی : بۆمبارانەکانی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین تووندتر و قورستر دەبێت
ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان : ئاماری ڕاستەقینەی قوربانیانی شەڕ زۆر زیاتر لە ژمارە ڕاگەێندراوەکانە .
لە بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ، بەرپرسێکی پلە باڵای ئەمریکی ڕایگەیاند واشینتۆن شک و گومانی نییە کە بۆمبارانەکانی ڕووسیا لە دژی ئۆکراین لە ڕۆژانی داهاتوو زیاتر دەبێت .
ئەم بەرپرسە ئەمریکییە ڕایگەیاند و ووتی کە تەنیا ڕۆژی هەینی لانیکەم ٥٠٠ " شەڕکەری " بیانی لە خاڵە جیاوازوکانی جیهان بۆ بەشداری کردن لە هێرشەکان لەگەڵ ڕووسیا ڕۆیشتوونەتە ئۆکراین .
ئاماری قوربانییەکان
لە لایەکی دیکەوە کۆمیساریای باڵای مافی مرۆڤی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان دوێنێ شەممە ڕایگەیاند کە لە سەرەتای هێرشی سەربازی ڕووسیاوە لە ئۆکراین تاکوو ڕۆژی هەینی ٣٥١ کەس کوژراون و ٧٠٧ کەسی دیکەش بریندار بوون .
کۆمیساریای باڵای پەنابەرانی ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند لە سەر ئەو باوەڕەیە کە ژمارەی ڕاستەقینەی قوربانیانی شەڕ لە ئۆکراین " زۆر زیاتر " لە ژمارەی ڕاگەێندراوە .
کۆمیساریای باڵای نەتەوەیەکگرتووەکان لە کاروباری پەنابەران ، جەختی کردووەتەوە کە دۆخەکە لە ئۆکراین بەردەوام بەرەو مەترسی زیاتر و ڕووی لە خراپتر بوون دەڕوات .
فیلیپۆ گراندی لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنی دا لەگەڵ " ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز " ووتی : ژمارەی ئەو ئاوارانەی شەڕ کە پەنایان بۆ سەر سنوورەکانی ئەورووپا بردووە لەوانەیە لە ١.٣ میلیۆن کەس لە ئێستادا بۆ ١.٥ میلیۆن کەس تا کۆتایی هەفتە بگات .
ئەو هەروەها ووتی ئەمە " خێراترین گرفت و ئاڵۆزی پەنابەرییە کە لە کۆتایی شەڕی جیهانی دووهەم ەوە لە ئەورووپا بینەریین .
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە