بەپەلە ... بەڕێوبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی كوردستان لێبووردنی حەوت ساڵەی باجدان بۆ ئەم کەسانە دەردەکات
پەیامی کورد ... بەڕێوبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی كوردستان لێبووردنی حەوت ساڵەی باجدان بۆ ئەم کەسانە دەردەکات
بەڕێوبەرایەتی گشتی باجەكان و خانووبەرەی كوردستان ئاشكرای دەكات، لێبووردن بۆ ماوەی حەوت ساڵ لە باجدان بۆ ئەو كەسانە دەرچوو كە باڵەخانە درووست دەكەن، بەو مەرجەی لە سێ نهۆم پێك هاتبێت.
بهپێی نووسراوێكی بەڕێوبەرایەتی گشتی باج و خانووبەرەی میری كه سەربە وەزارەتی دارایی و ئابووری حكوومهتی ههرێمی كوردستانه هاتووە، بەپێی بڕگەی سێ لە مادەی ١١ـی یاسای باڵەخانەی بازرگانی و نیشتەجێبوون، زیاتر لە سێ نهۆم دروست دەكرێن جگە لە ژێرزەمین، لە باجی سەرەكی لێخۆشبوونیان بۆ دەكرێت بۆ ماوەی حەوت ساڵ.
لە نووسراوەكەدا باس لەوەش كراوە، ئەگەر باڵەخانەیەك تەنیا لە سێ نهۆم و پێكهاتبێت جگە لە ژێرزەمین، بۆ ماوەی سێ ساڵ لە باجدان دەبەخشرێت ، ئەوەیش روونكراوەتەوە ئەو بڕیارانە لە كاتی درووستبوونی باڵەخانەكە دەچێتە واری جێبەجێكردنهوه.
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە