بەپەلە ... بە قورسى هێرشکراوەتە سەر بنکەى ئەمریکیەکان لە دێرەزۆرى سووریا و ئەگەرى شەڕ و ووڵامدانەوە قورس هەیە
پەیامی کورد ... بە قورسى هێرشکراوەتە سەر بنکەى ئەمریکیەکان لە دێرەزۆرى سووریا و ئەگەرى شەڕ و ووڵامدانەوە قورس هەیە
سی ئێن ئێن لەزارى بەرپرسانی ئەمریکا : گرووپە چەکدارەکانی پەیوەست بە ئێران، هێرشى نوێی مووشەکیان ئاراستەی هێزەکانی ئەمریکا کرد لە نزیک کێڵگە نەوتی و گازییەکان لە نزیک دێرەزوور ئەمریکا تا ئێستا خەریکی هەڵسەنگاندنی زیان و قوربانییەکانە.
هەر بە پێی ئەم هەواڵە ئەمریکا بەفڕۆکەى ئێف ١٥ هێرشى کردووەتە سەرچەندین بنکە و بارەگاى چەکدارانى نزیک لەئێران بەتایبەت حیزبۆڵڵا، کوژرا و بریندارى زۆر هەیە
لەترسى هێرشى ئەمریکا چەکدارانى نزیک لەئێران خاڵەکانی پشکنینیان لە ناوچەکانی ئەلبوو کەمال و ئەلمەیادین لە ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور چۆڵکرد
ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە