بەپەلە ... بە هۆی تەقینەوەیەک لە سەروانی ئێران زیاتر لە ٤ کەس کوژران و بریندار بوون

پەیامی کورد     ...    بە هۆی تەقینەوەیەک لە سەروانی ئێران زیاتر لە ٤ کەس کوژران و بریندار بوون .

بە هۆی تەقینەوەیەک لە یەکێک لە مەیدانەکانی شارۆچکەی سەراوان سەر بە پارێزگای سیستان بەلووچستان کەسیک کوژرا و سێ کەسی دیکە بریندار بوون .

قەرارگای ناوچەیی قودسی هێزی زەوینی سوپای پاسداران بە بڵاو کردنەوەی بەیاننامەیک هەواڵ لە ڕووداوێکی تەقینەوە لە شارۆچکەی سەراوان و کوژرانی کەسێک و برینداربوونی سێ کەسی دیکە دەدات .

بە پێی ڕاپۆرتێک لەم بەیاننامەیەدا هاتووە : کاتژمێر ٩:٣٠ ئەمڕۆ یەکشەممە ٢١ی مارس ی ٢٠٢١ گرووپگەلێکی تێرۆریستی سەر بە دژبەرانی ئێران لە هەوڵێکی تێرۆریستی دا لە یەکێک لە مەیدانەکانی شاری سەراوان بە ئەنجامدانی تەقینەوەیی بوو بە هۆی کوژران و برینداربوونی سێ کەس لە هاووڵاتیانی ئەم شارۆچکەیە کە لە حاڵی تێپەڕبوون لە شەقام بوونە .

جێگای ئاماژەدانە یەکێک لە بریندارەکان ژنێک ڕاگەیندراوە 

تاکوو ئێستا زانیارییەکی زیاتر سەبارەت بە ڕێژەی قوربانیان بڵاو نەکراوەتەوە .


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە