بەپەلە ... بە پێی بڕیارێکی گرینگ مووچەی ١٠ هەزار مووچەخۆری نایاسایی بڕدرا
پەیامی کورد ... بە پێی بڕیارێکی گرینگ مووچەی ١٠ هەزار مووچەخۆری نایاسایی بڕدرا
پاڵپشت بە یاسای چاكسازی ژمارە (٢) ساڵی (٢٠٢٠) و پەیرەوی جێبەجێ كردنی یاسای چاكسازی لە مووچە و دەرماڵە و ئیمتیازاتەكان و خانەنشینی لە هەرێمی كوردستان بڕیاردرا بە:-
ڕاگرتنی مووچە و خانەنشینی (١٠٦٠٩) دە هەزار و شەش سەد و نۆ مووچە خۆر كە لە سیستەمی بایۆمەتری دووجار یان زیاتر تۆماركراوە كە ژمارەیان (٢١٥٨٨) بیست و یەك هەزار و پێنج سەد و هەشتا و هەشت دۆسیەیە بە نایاسایی مووچە وەردەگرن.
هەر مووچە خۆرێك لەم بڕیارە زەرەرمەندبێت دەتوانی لە ماوەیەكی دیاری كراودا لە ڕێگەی لایەنی پەیوەندیدار یان فەرمانگەكەی تانە لە بڕیارەكە بدات.
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە