بەپەلە ... تورکیا دووهەمین بنکەی سەربازی خۆی لە سووریا چۆڵ کرد

پەیامی کورد     ...      تورکیا دووهەمین بنکەی سەربازی خۆی لە سووریا چۆڵ کرد

سەرچاوەگەلی ئاگاداری تورکیا و دژبەرانی سووریا ڕایانگەیاند کە تورکیا لە حاڵی چۆڵ کردنی هێزەکانی خۆیانن لە دووهەمین پۆستی سەربازی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا .

بە پێی ڕاپۆرتێک هێزەکانی تورکیا لە ناوچەی ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی دەوڵەتی سووریا بۆ ناوچەیەکی دیکە کە هێشتا لە بن دەستی گرووپگەلی دژبەری دەوڵەتی سووریاەی و لە لایەن تورکیاوە پاڵپشتی دەکرێن دەگوازرێنەوە .

سەرچاوەیەک لە گرووپگەلی دژبەری نیزامی سووریا و لە ژێر پاڵپشتی ئانکارا دەڵێ کە کۆتاییەکانی ڕۆژی دووشەممە ی ڕابردوو چەندین لۆری و بارهەڵگر گەیشتوونەتە پۆستی دیدەبانی " شێر مۆغار " لە باکووری پارێزگای " حەماە " . ئەو هێزانەی کە لە شێر مۆغارەوە دەردەچن بڕیار وایە کە هێشتا لە ژێر کۆنترۆڵی هێزەکانی ناڕازی لە پارێزگای ئێدلیب ە جێگیر ببن .

سەرچاوەیەکی ئاگاداری تورکیا هەروەها ڕایگەیاند کە تورکیا بۆ پاشەکشە کردن لە پۆستە دیدەبانییەکانی زێدەکانی کە لەو ناوچانەیە کە هێزەکانی دەوڵەتی سووریا لە هێرشی ساڵی ڕابردوودا ئەوانی وەرگرتبووەوە ئامادە دەبێت .

بە ووتەی دژبەرانی سووریا ، تورکیا ١٠ تاکوو ١٥ هەزار سەربازی خۆی لە باکووری ڕۆژئاوای سووریا دەپارێزێت . ئەو ناوچەیەی کە شەڕکەرەکان دژبەری سووریا و گرووپە تووندڕەوەکانی ژێر پالپشتی ئانکارا لەوێ جێگیرن و تورکیا قەولی داوە کە ئەوان بی چەک و بێ هێز بکات .

چوارشەممەی ڕابتردوو ڕاگەیندراوە کە تورکیا خەریکی لابردنی پۆستە دیدەبانییەکانی خۆیەتی لە شێر مۆغار 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە