بەپەلە ... تورکیا سەرەڕای بێڕێزی قێزەون بە گەلی کورد بە تووندی هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات
پەیامی کورد ... تورکیا سەرەڕای بێڕێزی قێزەون بە گەلی کورد بە تووندی هەڕەشە لە هەرێمی کوردستان دەکات
ووته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕایگەیاند ، هه‌ڵه‌ی چاپكردنی پووله‌كه ڕاست نه‌كرێته‌وه سزای قورسی ده‌بێت.
به‌گوێره‌ی هەوڵێک لە ڕۆژنامەی شەفەق ی توركی ئیبراهیم كاڵن، ووته‌بێژی سه‌رۆكایه‌تی كۆماری توركیا ڕایگه‌یاند، "پێویسته حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان ده‌ست به‌جێ هه‌ڵه‌كه ڕاستبكاته‌وه، ئه‌گه‌ر وانه‌كات دەرئەنجامەکانی قورس دەبێت".
ئیبراهیم كاڵن ئاماژه‌ی به‌وه‌شداوه، "بێ ڕێزییه‌كی گه‌وره كراوه و قبوڵ ناكرێت، ده‌ست به‌جێ كونسوڵخانه‌كه‌مان سكاڵای له‌و كاره كردووه".
كاڵن هه‌ڕه‌شه‌ی ئه‌وه‌شیكردوه، ده‌بێت ده‌ست به‌جێ ئه‌وه‌ی كراوه ڕاستبكرێته‌وه ئه‌گه‌رنا "قورسترین ئه‌نجامی ده‌بێت".
هاوکات، ڕۆژی پێنج شه‌ممه ده‌وڵه‌ت باخچه‌لی، سه‌رۆكی مه‌هه‌په له تویته‌ری خۆی نووسی "كه‌س ناتوانێت له‌درووستكردنی ئه‌و پوله‌ی بۆ سه‌ردانه‌كه‌ی پاپا فرانسیس درووستكراوه په‌نجه‌ی تۆمه‌تمان بۆ درێژبكات، چوونكه له‌ڕاستیدا ئه‌و نه‌خشه‌یه له‌ژێر پێماندایه".
عومه‌ر چه‌لیك، وته‌بێژی ئه‌كه‌په له‌باره‌ی ئه‌و پووله‌ی نه‌خشه‌ی كوردستانی گه‌وره‌ی له‌سه‌ر ده‌ڵێت "حكوومه‌ت هه‌ڵوێستی خۆی ڕاگه‌یاند، ئه‌وه ته‌نیا خه‌یاڵێكه، به‌ڵام مه‌ترسییه بۆسه‌ر كۆماری توركیا".
هاوکات، لەسەر هەمان بابەت وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا بەتوندی دژی ئەو هەنگاوە راوەستا و له‌راگه‌ێندراوێكدا بڵاویکردەوە، ئه‌و پوولانه له‌كاتی سه‌ردانی پاپا فرانسیس بۆ هه‌ولێر نیشاندراون كه هه‌ڵگری نه‌خشه‌ی كوردستانن كارێكن دژ به توركیان.
وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی توركیا، دانانی وێنه‌ی پاپای له‌سه‌ر نه‌خشه‌ی كوردستانی له‌سه‌ر پوول به "هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیژی" وه‌سفكرد و داوایكرد، به‌په‌له راست بكرێته‌وه و هەرێمی كوردستان بەپەلە رونكردنەوەی پێویست لەوبارەیەوە بدات.
ئەمە لەکاتێکدایە، کۆماری ئیسلامی ئێرانیش هاوشێوەی تورکیا لەبەرامبەر بڵاوکردنەوەی پوولی پێشوازیکردن لەپاپا فرانسیس پاپای ڤاتیکان بۆ عێراق هەڵوێستی توندی وەرگرت و وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەو ووڵاتە داوای "راستکردنەوەی ئەو هەنگاوە نا هاوڕێیانە" لەحکوومەتی هەرێمی کوردستان دەکات.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە