بەپەلە ... جۆ بایدن یاسایەکی زۆر قورسی بە سەر ڕووسیا خستە واری جێبەجێ کردنەوە
پەیامی کورد ... جۆ بایدن یاسایەکی زۆر قورسی بە سەر ڕووسیا خستە واری جێبەجێ کردنەوە .
جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا هۆشدارییەکەى چەند رۆژی رابردووی بۆ سەر ڕووسیا خستە بوارى جێ بەجێکردنەوەو بڕیاریدا هەناردەی نەوتی ڕووسیا ڕابگرێت.
جۆ بایدن، سەرۆکی ئەمریکا کەمێک پێش ئێستا ڕایگەیاند "هەموو هاوردەیەکی نەوت و گاز و ووزەی رووسی قەدەغە دەکەین، ئەوەش بە واتای ئەوە دێت کە نەوتی رووسیا چی دیکە لە بەندەرەکانی ئەمریکا قبووڵ ناکرێت و بەم جۆرەش خەڵکی ئەمریکا زەبرێکی دیکەی کوشندە لە پووتین دەدات".
سەرۆکی ئەمریکا ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارەکەی بە هەماهەنگی و راوێژ لەگەڵ هاوپەیمانەکانی داوە.
پێشتر ئەلیکساندەر نۆڤاک، جێگری سەرۆک وەزیرانی ڕووسیا هۆشداریدا لەو بڕیارە و ڕایگەیاند، نرخی نەوت دەگەێنێتە ٣٠٠ دۆلار.
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە