بەپەلە ... جێگرەکەی قاسم سلێمانی دیسان لە بەغدایە ئەم جارە سووڕی یارییەکە بە شێوەیەکی دیکە دەگەڕێت

پەیامی کورد     ...   جێگرەکەی قاسم سلێمانی دیسان لە بەغدایە ئەم جارە سووڕی یارییەکە بە شێوەیەکی دیکە دەگەڕێت

ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی ئێران، سەردانی بەغداد دەکات و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە کۆدەبێتەوە.

شەوی ڕابردوو، ئیسماعیل قائانی فەرماندەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسدارانی ئێران، گەیشتە بەغداد و لەگەڵ سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعە کۆبووەوە، بە پێی زانیاری سەرچاوەکان، قائانی و سەرکردەکانی چوارچێوەی ھەماھەنگی، دوایین پێشھاتەکانی تایبەت بە ھەڵبژادنی سەرۆککۆماری عێراق و ھاوپەیمانییە سیاسییەکانیان تاوتوێ کردووە و باسیان لە رەوتی دانووستانەکانی پێکھێنانی حکوومەت کردووە، بە تایبەتی دوای بڕیارەکەی موقتەدا سەدر رێبەری رەوتی سەدر، بۆ راگرتنی دانووستانەکانی پێکھێنانی حکوومەتی نوێ لەگەڵ لایەنە سیاسییەکان.

 


ئەم بابەتە 11991 جار خوێندراوەتەوە