بەپەلە ... جەمیل بایک پەیامێک سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... جەمیل بایک پەیامێک سەبارەت بە پەیوەندییەکانیان لەگەڵ ئێران بڵاو دەکاتەوە .
جەمیل بایک : پەیوەندییەکانی ئێمە بەو جۆرە کە هەندێک کەس باسی دەکەن لەگەڵ ئێران نییە .
هاوسەرۆکی کۆما جڤاکێن کوردستان " کەجەکە " جەمیل بایک لە پەیامێکدا سەبارەت بەو بانگەشەی کە دەربارەت پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و ئێران باس دەکرێت ڕەتی دەکاتەوە و ڕایگەیاند پەیوەندییەکانی ئێمە و ئێران بەو شێوەیە نییە کە باسی لێوە دەکرێت .
جەمیل بایک لە ووتووێژێکی تایبەتی خۆیدا لەگەڵ ئاژانسێکی میدیایی باشوور دا سەبارەت بەو پرسیارەی کە پەیوەندییەکانی پەکەکە و ئێران لە چ ئاست و ڕاستییەکی دایە ووڵامی دایەوە و ووتی : " هەندیک جار لە بەر بابەت و مژارگەلێک سەبارەت بە سنوورەکان ئێمە لەگەڵ ئێران دا پەیوەندیمان هەیە ئەوە ڕاستییەکە . بەڵام لە سەر ئاستی سیاسی دا هیچ پەیوەندییەکمان لەگەڵ ئەوان نییە و لە چوارچێوەی ئەمنییەت و پاراستنی سنوورەکاندا پەیوەندیمان هەیە . ئێمە چوار جار بە هۆی پەیوەندییەکانمان لەگەڵ تورکیاوە لە لایەن ئێرانەوە کراینە ئامانجی تۆپ و مووشەکەوە .کەمین بۆ گەریلاکانمان دادەنێنەوە .بەڵام ئێستا دا لە نێوان ئێەدا ئاگربەستێکی نهێنی و کاتی بوونی هەیە . هەر بەم هۆیەوە هەر بەو جۆرەی کە هەندێک لایەن بانگەشەی ئەوە دەکەن هیچ پەیوەندییەکی ئێمە و ئێران بوونی نییە .
بایک لە هەڤپەیڤینەکەی خۆیدا هەروەها باس لە پەیوەندییەکانی نێوان پەکەکە و ئەمریکا ش دەکات و ئاشکرای دەکات کە هێزەکانی ئەوان بە شێوەیەکی ناڕاستەوخۆ لەگەڵ ئەمریکا دانووستاندنیان هەیە و دەیکەن و دەیانەوێت ئەمریکا بۆ چارەسەر کردنی پرس و دۆزی کورد ڕۆڵێکی گرینگ و بەرچاوی هەبێت .
هاوسەرۆکی کەجکە هەروەها سەبارەت بەو قسە و باسانەی کە گوایە لە نێوان هێزەکانی ئەوان و هێزەکانی سووریای دیمۆکراتیک " هەسدە " دا ناکۆکی و کێشە هەیە ڕایگەیاند و ئاشکرای کرد " لە نێوان KCK و HSD دا هیچ ناکۆکییەک بوونی نییە . ئەوان بۆ خۆیان بڕیاری خۆیان دەدن و جێبەجێی دەکەن . هیچ هەڵوێستێکی ئێمە لە سەر بەرهەم هینانی نەوت نییە . ئەو شتەی کە ئێمە دەیڵێین نەوتی سووریایە هی هەموو خەڵکی سووریایە . دەبێ نەوتی سووریا ببێتە لەمپەرێک بۆ پەیوەندی و یەکیتی نێوان کورد و عەرەبەکان .
ئەم بابەتە 12001 جار خوێندراوەتەوە