بەپەلە ... دوای هاک بوونی پۆمپە بەنزین کانی ئێران ماڵپەڕی ئیسنای سەر بە سوپای پاسداران یش هاک دەکرێت

پەیامی کورد      ...   دوای هاک بوونی پۆمپە بەنزین کانی ئێران ماڵپەڕی ئیسنای سەر بە سوپای پاسداران یش هاک دەکرێت
 
چەند کاتژمێرێک پێش لەکارخستنی سیستەمی زیرەکی پۆمپە بەنزینەکانی ئێران، ئاژانسی هەواڵی ئیسنا ئەم هەواڵەی لە ماڵپەڕەکانی دابەزاند بوو.

 چەند خۆلەکێک پاش بڵاوبوونەوەی هەواڵەکە ئیسنا هەواڵەکەی بە درۆ خستەوە و ڕایگەیاند ئەو هەواڵدەرییەی سەر بە کۆماری ئیسلامی هاک کراوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ڕێکەوتی ٢٦ی ئۆکتۆبەری ٢٠٢١، پۆمپە بەنزینەکانی ئێران لە کار کەوتوون و سیستەمی زیرەکیان تائێستاش کار ناکات.

هەروەها ئەمە لە حاڵێکدایە کە پاش هێرشە سایبرییەکان و لە کار خستنی سیستەمی زیرەکی پۆمپە بەنزینەکانی ئێران، هێزە ئیتلاعاتییەکان و چەکدارەکانی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕژاونەتە ناو پۆمپە بەنزینەکانەوە.

نوێ دەکەینەوە     ...


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە