بەپەلە ... دوو فڕۆکەى ڕووسى کە هەڵگرى بۆمبی ئەتۆم بوون، ئاسمانى ئەوروپایان بەزاند
پەیامی کورد ... دوو فڕۆکەى ڕووسى کە هەڵگرى بۆمبی ئەتۆم بوون، ئاسمانى ئەوروپایان بەزاند
دوو فڕۆکەى ڕووسیا کە چەکى ئەتۆمیان هەڵگرتبوو، بۆ ماوەیەکى کورت ئاسمانى سویدیان بەزاند. و ئەوەش بۆ یەکەمجارە دواى شەڕى ڕووسیا و ئۆکراین.
کەناڵێکى سویدى ئاشکراى کرد کە دوو فڕۆکەى هێرشبەرى جۆرى سیخۆ ـ ٢٤ و دوو فڕۆکەى دیکەی سیخۆ ـ ٢٧ لە بنکەى ئاسمانى كالينينگراد ى ئاسمانی بەرەو ئاسمانى سوید هاتوون.
کەناڵەکە ئاشکراى کرد کە سوڕانەوەى ئەو فڕۆکانە کارێکى ترسێنەرى بەئەنقەست بووە و چەکى ئەتۆمیان پێ بووە و فڕۆکەوانەکان هەوڵیان داوە چەکەکە نیشان بدەن.
ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە