بەپەلە ... سوپای پاسداران مووشەکگەلی کورت مەودای ئارش و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی خۆی لە عێراق جێگیر کرد
پەیامی کورد ... سوپای پاسداران مووشەکگەلی کورت مەودای ئارش و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی خۆی لە عێراق جێگیر کرد
سەرچاوەگەلی نهێنی و گرینگ ڕایانگەیاند مووشەکگەلی کەرت مەودای ئارش و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی سوپای پاسداران لە دامەزراوە و ئۆردووگاگەلی سەر بە گرووپە چەکدار و میلیشیاکانی عێراقی ژێر پاڵپشتی و نزیک لە ئێران جیگیر کراون .
بە پێی ڕآپۆرتێک ڕۆژنامەی کووەیتی ئەلقۆبس لە زاری سەرچاوەگەلی ئێرانی و هەندێک سەرچاوەی نهێنی کە سوپای پاسداران " سوپا ، بەشێک لە هێزە چەکدارەکانی ئێران " مووشەکگەلی کورت مەودا و فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوانی لە عێراق جێگیر کردووە
بەووتەی سەرچاوەکان ، مووشەکگەلی ئارش کە مووشەکگەلی هێدایەت کراوی کورت مەودایە بە دیقەیەکی زۆر بەرزەوە گواستراونەتەوە عێراق ، مووشەکگەلی ئارش سەر بە هێزەکانی ووشکانی و زەوینی سوپای پاسداران ە . دەربارەی فڕۆکەگەلی بێفڕۆکەوان ، سەرچاوەکان دەڵێن کە ئەوان لە ئێران بەرهەم هیندراون و لە دامەزراوەگەلێکی تایبەتدا پارێزراون لە پارێزگاکانی باشووری عێراق دا دانراون و بەم زووانە کەڵک یان لێوەردەگیرێت .
سەرچاوەکان جەخت یان کردووەتەوە کە سوپای پاسداران لەوانەیە لە ماوەی هەفتەکانی داهاتوودا هێرشی مووشەکی و بێسەرنشین بە فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانیان لە دژی ئامانجگەلێک نە تەنیا لە عێراق بەڵکوو لە هەندێک ووڵاتانی دیکەی ناوچەکەش ئەنجام بدەن . هەروەها سەرچاوەکان دەڵێن کە ئەم هێرشانە لەوانەیە لە دوای لەکار لاچوونی دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری ئەمریکا لە پۆستەکەی خۆی و هاتنی جۆ بایدن لە جێگاکەی ئەو ڕوو بدات .
جگە لەمانە سەرچاوەکانی ئاماژە بەوە دەکەەن و جەخت دەکەنەوە کە ئیسماعیل قائانی فەرماندەی هێزی قودسی سوپای پاسداران لە سەفەری نهێنی و شاراوەی ئەم دواییەی خۆی بۆ عێراق ، دەربارەی ئەگەری ووڵامدانەوە بە تێرۆری مۆحسین فەخریزادە ، فیزیکدان و زانای ئەتۆمی ئێران کە لەوەدا بەرپرسانی ئێران ئیسرائیل بە تاوانباری ئەم ڕوداوە دەزانن قسەی کرد .
ئەم بابەتە 11989 جار خوێندراوەتەوە