بەپەلە ... سوپای پاسداران گواستنەوەی چەک و چۆڵی نیزامی و قورس بۆ شارە کوردییەکانی ڕۆژهەڵات خێراتر و فراوانتر دەکات
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکانی لە ڕۆژی سێشه‌ممه ٢٨ی سێپتەمبەرەوە جارێکی دیکە ، هێزه‌كانی سوپای پاسدارانی ئێران به‌شێكی دیكه له چه‌ك و چۆڵە قورسه‌كانی گواستوه‌ته‌وه بۆ شاره سنوورییه‌كانی پیرانشار و سه‌رده‌شت هەروەها ئاماده‌كاری بۆ شه‌ڕێكی قورس له‌و سنووره ده‌كرێت.
له دوای هه‌ڕه‌شه‌كانی به‌رپرسانی سه‌ربازی و ئه‌منی ڕژیم و هه‌ڕه‌شه‌ی هێرش بۆ سه‌ر مه‌قه‌ڕ و باره‌گای حیزبه كوردستانییه‌كانی دژبه‌ری ئێران له هه‌رێمی كوردستان، ڕۆژانه سپای پاسداران و هێزه چه‌كداره‌كانی دیكه‌ی ڕژیم خه‌رێكی گواستنه‌وه‌ی چه‌كی قورس و هێزی پیاده بۆ شاره سنوورییه‌كانی سه‌رده‌شت و پیرانشارن و به بۆچوونی چاودێران و سیاسه‌تمه‌دارانی كورد به ئه‌گه‌ری زۆره‌وه ڕژیم له ڕۆژانی داهاتوو هه‌ر وه‌ك سیاسه‌تی داگیركاری ده‌وڵه‌تی توركیها له به‌رانبه‌ر هه‌رێمی كوردستان، ڕژیمی ئێرانیش به بیانووی بوونی هێزی پێشمه‌رگه‌ی حێزبه كوردستانییه دژبه‌ره‌كان ئەو ووڵاتە به‌شێكی زۆر له ناوچه سنوورییه‌كانی هه‌رێمی كوردستان داگیر بكات.
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە