بەپەلە ... سەرچاوەگەلی ئەمریکی پیلانی کوشتنی جۆن بۆڵتۆن لە لایەن سوپای پاسداران ەوە ئاشکرا دەکەن
پەیامی کورد ... سەرچاوەگەلی ئەمریکی پیلانی کوشتنی جۆن بۆڵتۆن لە لایەن سوپای پاسداران ەوە ئاشکرا دەکەن
واشینتۆن ئێزێمینەر هەندێک لە وورەدکارییەکانی پیلانی سوپای پاسدارانی ئێرانی لە دژی جۆن بۆڵتۆن بە بۆنەی تێبینی ئەمنییەتی نەتەوەیی یەوە ئاشکرا نەکرد .
سەرچاوەگەلی ئەمریکی لە پووچەڵکردنەوەی ئامادەکاری پیلانی سوپای پاسداران بۆ تێرۆر کردنی " جۆن بۆڵتۆن " ڕاوێژکاری پێشووی ئەمنییەتی نەتەوەیی ئەمریکا هەواڵ دەدات .
بە ووتەی بەرپرسێکی ئاگاداری وەزارەتی دادی ویلایەتەیەکگرتووەکان ، لانیکەم دوو ئێرانی سەر بە هێزی قودس ی سوپای پاسداران ، لە داڕشتنی بەرنامە بۆ ئەنجامی ئەم ئۆپراسیۆنە ڕۆڵیان هەبووە .
ئەم سەرچاوەیە بە واشینتۆن ئێزێمینەر ی ووت ک ەوەزارەتی داد ، بەڵگەگەلێکی لە دژی ئێرانییەکان هەیە بەڵام بەرپرسانی دەوڵەتی بایدن ناچنە ژێر باری تۆمەتە ڕاستەوزۆوەکانی لە دژی ئەم کەسانەوە ، لە بەر ئەوەی نیگەرانی ئەوەن هەنگاوێکێ لەم شێوەیە زەرەر لە هەوڵەکانی ئێستایان بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ئەتۆمی لەگەل ئێران دەدات ، ووتووێژێگەلێک کە بایدن هیوادارە ببێتە هۆی زیندوو کردنەوەی بەرجام کە دۆناڵد ترامپ سەرۆککۆماری پێشووی ئەمریکا لێی دەرچوو و ئێران یش لە کاردانەوە بەم پەیمانە بەرجامی یەکانی خۆی لە بن پێ نا .
دەزگای زانیاری و هەواڵگری ئەمریکا لە قۆناغی سەرەتایی دا ئەم پیلانەی ئەوانی شناسایی کرد کە کاردانەوەگەلێکی لە ئاستی باڵادا بە دوای خۆیدا هێنا و تیمێکی پارێزگاریکردنی تەواو وەختی دەزگای هەواڵگری شاراوە ، لە سەرەتاکانی ئەمساڵ و لە کۆتاییەکانی ساڵی ٢٠٢١ سەرقاڵی پاریزگاریکردن لە بۆڵتۆن بوون . توانمەندی و کەرەستە بەرفراوانەکانی دەزگای هەواڵگری " ئێف بی ئای " یش بۆ تێکدانی ئەم پیلانە و هاوکاری بۆ پاراستن و پارێزگاریکردن لە بۆڵتۆن بە خزمەت گیرا
هەروەها دەوترێ کە ئەم پئلانە بووەتەهۆی ئەوەی کە جەیک سالیڤان ڕاوێژکاری ئەمنییەتی نیشتیمانی و نەتەوەیی دەوڵەتی جۆ بائدن ٩ی جانیوەری هۆشداری بداتە ئێران کە ویلایەتەیەکگرتووەکان پارێزگاری لە بەرپرسانی ئێستا و پێشووی ووڵاتەکەی لە ئەمریکا دەکات .
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە