بەپەلە ... سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
پەیامی کورد ... سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان راگەێندراوێک بڵاو دەکاتەوە
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان راگەێندراوێکی لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی ئامێدی بڵاوکردەوە و رایگەیاند، پێویستە سنورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی پەکەکە به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌یه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بووه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاووڵاتیان و ڕێگرى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردوه.
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان ئەمڕۆ شەممە لەراگەێندراوێکدا لەبارەی رووداوەکەی ئەمڕۆی ئامێدی رایگەیاند، "به تووندى سه‌ركۆنه‌ى ئه‌و هێرشه ده‌كه‌ین كه به‌ره‌به‌یانى ئه‌مڕۆ چه‌كدارانى PKK له ناوچه‌ى مه‌تینا له سنوورى ئامێدى كردیانه سه‌ر پێشمه‌رگه و له ئه‌نجامدا پێنج پێشمه‌رگه شه‌هید و ژماره‌یه‌کی دیكه‌ش بریندار بوون، پرسه و سه‌ره‌خۆشى له كه‌س وكارى شه‌هیدان ده‌كه‌ین و هاوبه‌شى خه‌میانین، هیواى زووچاكبوونه بۆ برینداران ده‌خوازین".
ئاماژەی بەوەشکردوە، "پێویستە سنوورێک بۆ ئه‌م ڕەفتارانەی PKK به‌رامبه‌ر به هه‌رێمى كوردستان دابنرێت و به هیچ شێوه‌یه‌ك ناکرێت بەردەوام بن كه بێ پاساو ماوه‌ى سێ ده‌یه‌یه به‌رامبه‌ر به خه‌ڵكى هه‌رێمى كوردستانى ده‌یكات و بوه‌ته هۆى نه‌هامه‌تیی به‌رده‌وام بۆ هاوڵاتیان و ڕێگرى له ئاوه‌دانكردنه‌وه و گه‌ڕانه‌وه‌ى ژیان بۆ سه‌تان گوند و دێهاتى كوردستان كردوه".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان دەڵێت، "ئه‌وان به‌رده‌وام بوونه‌ته هۆى درووست‌کردنی کێشە و هیچ ڕێزێك له ئیداره و یاساكانى هه‌رێمى كوردستان ناگرن و به‌رده‌وام ئارامى و سه‌قامگیریى گه‌ل ووڵاته‌كه‌مان ده‌خه‌نه به‌ر هه‌ڕه‌شه و مه‌ترسییه‌وه".
ئەوەشی خستوەتەڕوو، "داوا ده‌كه‌ین و هۆشدارى ده‌ده‌ین كه PKK چیتر نه‌بێته هۆكارى ئاڵۆزى و پشێوى، چه‌كدارانى له سنووره‌كانى هه‌رێمى كوردستان دوور بخاته‌وه و ڕێز له قه‌واره و ئیداره و سنووره‌كانى هه‌رێم بگرێت و خاكى هه‌رێمى كوردستان نه‌كاته پێگه‌یه‌ك بۆ هێرشكردنه سه‌ر ووڵاتانى دراوسێ و تێكدانى ئارامى و سه‌قامگیرى، حكوومه‌تى فیدراڵى عیراقیش ده‌بێ له‌مباره‌یه‌وه ئه‌رك و به‌رپرسیاریه‌تی خۆى جێبه‌جێ بكات".
سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمى كوردستان
2021/6/5
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە