بەپەلە ... سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی فەڕەنسا ناچار بە دەست لەکار کشانەوە بوو
پەیامی کورد ... سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی فەڕەنسا ناچار بە دەست لەکار کشانەوە بوو
سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی فەڕەنسا بە هۆی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین ناچار بە دەست لەکار کشانەوە بوو
ژەنەڕاڵ " ئێریک ڤیدۆ " سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی فەڕەنسا بە هۆی ئەوەی کە نەیتوانیبوو هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بە پێچەوانەی ووڵاتانی ئەمریکا و بەریتانیا پێش بینی بکات ، ناچار بە دەست لەکار کشانەوە بوو
بە پێی ڕاپۆرتێک لە زاری سی ئێن ئێن ی عەرەبی ، میدیاکانی فەڕەنسەوی هەواڵیان لە لەکارلادانی ژەنەڕاڵ " ئیریک ڤیدۆ " سەرۆکی دەزگای هەواڵگری سەربازی فەڕەنسا بە هۆی " لاوازی ڕێکخراوی ژێر سەرۆکایەتی ئەو لە هەڵسەنگاندنی ئەگەری هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین " دا
هەر لەم پەیوەندییەش دا " تێری بۆرکارد " سەرۆکی کۆمیتەی بەرگری فەڕەنسا " لە گفتووگۆ لەگەڵ لۆمۆند ڕایگەیاند ، ئەم لەکارلادانە کاتێک ڕوویدا کە دەزگا هەواڵگرییەکانی فەڕەنسا زانییان هەڵسەنگاندنێکی ناڕاست یان لە ئەگەری هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین هەبووە کە لەگەل هەڵسەنگاندنەکانی ئەمریکی یەکان جیاوازی هەبووە .
هەروەها ئاژانسی هەواڵی فەڕەنسا لە زاری سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاند کە ئیدارەی هەواڵگری سەرباقزی فەڕەنسا لە کاتی هێرشی سەربازی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین لە ژێر چاودێری کۆمیتەی ئەرتەشی فەڕەنسا دا هەبووە . ئەم سەرچاوە میدیاییە ووتی کە ئیدارەی هەواڵگری سەربازی فەڕەنسا ، زانیارییەکانی خۆیانیان لە ڕێگای ئۆپراسیۆن و هەنگاوگەلی ئەنجام دراودا بە دەست دەهێنێت و نە لە سەر نییات و مەبەستەکان و بە پێی ڕاپۆرتگەلی بڵاوکراوە ، ئەم دەزگا هەواڵگری یە بەم دەرئەنجامە گەیشتووە کە ڕووسیا توانمەندی و ئەگەری داگیرکردنی ئۆکراین ی هەیە .
سەرەڕای ئەمە سەرچاوەیەکی میدیایی نزیک لە ئەرتەشی فەڕەنسا بە ڕەت کردنەوەی ئەم بۆچوونە کە گۆڕینی ژەنەڕاڵ ڤیدۆ تەنیا بە هۆی پێش بینی نەکردنی هێرشی ڕووسیا بۆ سەر ئۆکراین بووە ، ووتی کە سازماندەیی دووبارەی دەزگای هەواڵگری سەربازی فەڕەنسا لە دەستووری کاردایە .
ژەنەڕاڵ ڤیدۆ پێش ئەوەی کە لە هاوینی ڕابردوودا ببێتە سەرۆکی دەزگای هەواڵگری فەڕەنسا ، سەرۆکی فەرماندەیی ئۆپراسیۆنە تایبەتەکانی فەڕەنسا بوو .
ئەم بابەتە 11995 جار خوێندراوەتەوە