بەپەلە ... شاندەکەی هەرێم ئەم جارە بە دەستی بەتاڵ بە بێ دەستکەوت ناگەرێتەوە
پەیامی کورد ... شاندەکەی هەرێم ئەم جارە بە دەستی بەتاڵ بە بێ دەستکەوت ناگەرێتەوە
ئەندامێکی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی عێراق رایگەیاند، پێشبینی ئه‌وه ناکات کە ئەمجارە شاندەکەی هەرێمی کوردستان لە بەغدا به‌ده‌ستی به‌تاڵ بگه‌ڕێنه‌وه و دەربارەی پشکی هەرێمی کوردستانیشەوە دوو پێشنیاو هه‌یه.
شیروان میرزا، ئەندامی لیژنەی دارایی و ئابووری لەپەرلەمانی عێراق ڕایگەیاندووە "شاندی هه‌رێمی كوردستان گه‌ڕاوه‌ته‌وه به‌غدا به‌سه‌رۆكایه‌تی قوباد تاڵەبانی، جێگری سه‌رۆكی ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیران، ماوه‌ته‌وه ئێستاوه ئێمه وه‌كو لیژنه‌ی دارایی دواكۆبوونه‌وه‌ی خۆمان بكه‌ین له‌سه‌ر ته‌واوكردنی پڕۆژه‌یاساكه به‌گشتی و به‌تایبه‌تی مادده‌ی ١١ كه‌په‌یوه‌ندی به‌پشكی هه‌رێمی كوردستانه‌وه هه‌یه".
ئاماژەی بەوەشکرد، لەبارەی پشکی هەرێمی کوردستان دوو پێشنیار هه‌یه ئه‌وه‌ی كه له‌پێشنیاری حكوومه‌ته‌وه هاتوه، "ئێمه وه‌كوو كورد تائێستا پێداگری له‌سه‌رئه‌وه ده‌كه‌ین، پێشنیارێكی تر هه‌یه هی كوتله شیعیه‌كانه ئه‌ویش هه‌ركاتێک ئه‌وان به‌ڕه‌سمی بیخه‌نه‌ڕو قسه‌ی خۆمان ده‌بێت، به‌ڵام بۆچوونەكانمان زۆر لێک دوور نیین واته مه‌جالی زۆری تێدایه كه بگه‌ینه ڕێككه‌وتنێكی باش و سیغه‌یه‌كی هاوبه‌ش".
شیروان میرزا باسی لەوەشکردوە، "پێشبینی ده‌كه‌م ئه‌مجاره ئه‌گه‌ر بوودجه بێته ناوپه‌رله‌مان هه‌م ڕێككه‌وتنه‌كه ده‌كرێت هه‌م شاندی هه‌رێمیش له‌ڕێككه‌وتنه‌كه سه‌ركه‌وتو ده‌بێت بۆیە پێشبینی ئه‌وه ناكه‌م ئەمجارە وەفدەکەی هەرێم به‌ده‌ستی به‌تاڵ لەبەغدادەوە بگه‌ڕێنه‌وه بۆ هەرێم".
لە ووڵامی ئەو پرسیارەی ئایا پێشبینی دەکەن بەشە بوودجەی هەرێم لە یاسای بوودجەی عێراق بچەسپێنرێت؟ لەوەڵامدا شێروان میرزا دەڵێت، "پێشبینی ده‌كه‌ین به‌شی پشكی هه‌رێمی كوردستان له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا بچه‌سپێنرێت، به‌ڵام له‌وانه‌یه لایه‌نی به‌رامبه‌ر واته شیعه‌كان بیانه‌وێت هه‌ندێکده‌ستكاری بكه‌ن به‌وپێیه‌ی هه‌م ده‌یانه‌وێت زه‌مانه‌تێک له‌ناو پڕۆژه‌یاساكه‌دا دابنێن كه له‌حاڵه‌تی پابه‌ند نه‌بوونی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان هیچ بۆ هه‌رێمی كوردستان نانێرن، ده‌یانه‌وێت شتێكی وابێت كه له‌ناو شه‌قامی خۆیاندا قبووڵ كراوبێت به‌و پێیه‌ی كه‌هه‌ڵبژاردنی پێشوه‌خت له‌پێشه، هه‌مو هێزه سیاسیه‌كان به‌گشتی موخاته‌به‌ی شه‌قام ده‌كه‌ن و له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر و ده‌نگده‌ری خۆیان قسه‌ده‌كه‌ن".
سەبارەت بەوەی دەوترێت پێشنیاری ئەوەکراوە کە هەرێم لەبری ٢٥٠ هەزار بەرمیل نەوت ڕۆژانە ٤٦٠ هەزار بەرمیل ڕادەستی بەغداد بکات؟ لەوەڵامدا شێروان میرزا وتی، "ئه‌م پێشنیاره تائێستا به‌ناڕه‌سمی پێمان وتراوه به‌ڕه‌سمی نه‌خراوه‌ته به‌رده‌ستی ئێمه وه‌كوو كورده‌كانی لیژنه‌ی دارایی و وه‌كوو فراكسیۆنیه كوردستانییه‌كان و وه‌كوو شاندی هه‌رێمی كوردستانیش چاوه‌ڕێ ده‌كه‌ین به‌ڕه‌سمی بمانده‌نێت، راسته باسی ٤٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت ده‌كه‌ن، له‌م ٤٦٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته بڵێین تێچووی نه‌وتی لێ ده‌رده‌هێنرێته‌وه هه‌م ده‌رهێنان و هه‌م هه‌نارده‌كردن كه‌به‌نزیكه‌ی ١٨٠-١٩٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت مه‌زه‌نده ده‌كرێت، به‌كارهێنانی بۆ پاڵاوگه‌كانی ناوخۆیی لێ ده‌رده‌هێنرێت كه‌نزیكه‌ی ٣٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وته له‌كۆتایدا هه‌م پتڕۆ دۆلاریش لێ جیاده‌كرێته‌وه بۆیه ١٥٠ هه‌زار له‌وانه‌یه كه‌متریش بكات به‌پێی به‌رهه‌مهێنانی ڕۆژانه‌ی".
شێروان میرزا جەختی لەسەر رەزامەندی لایەنی هەرێمی کوردستان کردەوە بۆ داواکارییەکانی بەغدا لەو ڕوەوە دەڵێت، "حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان زیاتر له‌جارێک له‌كۆبونه‌وه‌ی ڕه‌سمی له‌ناو لیژنه‌ی دارایی، سه‌رۆكی شاندەکەی كاک قوباد چه‌ندجارێک ڕایگه‌یاندوه ئه‌وان ٢٥٠هه‌زار به‌رمیل نه‌وت چوونكه تائێستا شاندی هه‌رێمی كوردستان له‌سه‌ر ٢٥٠ هه‌زار به‌رمیل نه‌وت قسه ده‌كات، چ به‌نه‌وت بیانه‌وێت چ به‌نرخی نه‌وت بیانه‌وێت ئه‌وان ئاماده‌ن پابه‌ند ده‌بن".
ئەم بابەتە 11993 جار خوێندراوەتەوە