بەپەلە ... شاڵاوی دەستبەسەرکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات، شار لە دوای شار لە پەرەسەندن دایە

پەیامی کورد     ...    شاڵاوی دەستبەسەرکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات، شار لە دوای شار لە پەرەسەندن دایە

شاڵاوی دەستبەسەرکردنی کوردانی ڕۆژهەڵات، گەیشتە سەقز

ئەیووب مینایی، سامان خۆسرەوی، جەمال عەزیزی، عەبدۆڵڵا مەهجوور و محەمەد مەهجوور ، خەڵکی سەقز دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزران.

 ڕۆژانی پێنچشەممە و هەینی  ڕێکەوتی ١١ و ١٢ی نۆڤەمبەری ٢٠٢١ ، پێنج هاووڵاتی به ناوەکانی ئەیووب مینایی، سامان خۆسرەوی، جەمال عەزیزی، عەبدۆڵلا مەهجوور و محەمەد مەهجوور ، خەڵکی گوندی «ملقەرنی» سەر بە شاری سەقز دەست بەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.

هێزە ئیتلاعاتییەکانی شاری سەقز هەڵیانکوتاوەتە سەر ماڵی ئەم هاووڵاتییانە و سەرەڕای لێدان و دەست بەسەرکردنیان، دەستیان بەسەر کەل و پەلی تایبەت وەکوو مۆبایل و کۆمپیوتەرەکانیان دا گرتووە.

تا کاتی داڕشتنی ئەم هەواڵە هیچ زانیارییەک لە تۆمەت و بەڵگەی تاوانی ئەم هاووڵاتییانە لە بەر دەستدا نییە.


ئەم بابەتە 11988 جار خوێندراوەتەوە