بەپەلە ... عێراق قسەکانی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران دەربارەی دەرکردنی هێز و پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات پشتگوێ دەخات و بێ بەهای دەکات

پەیامی کورد     ...  عێراق قسەکانی وەزیری ئیتلاعاتی ئێران دەربارەی دەرکردنی هێز و پێشمەرگەکانی ڕۆژهەڵات پشتگوێ دەخات و بێ بەهای دەکات
ڕۆژی هەینی ئیسماعیل خەتیب، وەزیری ئیتلاعاتی کۆماری ئیسلامی ئێران ڕآیگەیاند : تاران و بەغدا ڕێککەوتوون لەسەر چەککردنی حێزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و دەرکردنیان لە عێراق.
هیچ بەرپرسێکی عێراقی زانیاری لەسەر ئەم قسەیەی وەزیری ئیتلاعات نەبوو:
ئەحمەد سەحاف، ووتەبێژی وەزارەتی دەرەوەى عێراق: ئەو بابەتە پەیوەندی بە لایەنی ئەمنییەوە هەیە، چوونکە لێدوانەکە لە بەرپرسێکی ئەمنی ئێرانییەوە دراوە، وەزارەتی دەرەوە هیچ ووڵامێکی بۆ بابەتە سەربازی و ئەمنییەکان پێ نییە.
 تەحسین خەفاجی، ووتەبێژی ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانی عێراق: بابەتەکە سیاسییە و پەیوەندی بە ئۆپراسیۆنە هاوبەشەکانەوە نییە، لەوانەیە ووتەبێژ بەناوی فەرماندەی گشتیی هێزە چەکدارەکان ووڵامێکی پەیوەندیداری لابێت، چوونکە بابەتەکە بابەتێکی سیاسییە.
 جەبار یاوەر، ئەمینداری گشتی وەزارەتی پێشمەرگە: هیچ زانیارییەکم لەو بارەیەوە نییە و ئاگام لێی نییە و هیچ شتێکی فەرمیم لەو بارەیەوە لە لایەنی حکوومەتی عێراقییەوە بۆ نەهاتووە.
مۆئەیەد جەحیشی، شارەزای ئەمنی و سیاسی عێراق: لەکاتێکدا کە هیچ بەرپرسێکی عێراق ئاگای لەو ڕێککەوتنە نییە، کەواتە لێدوانەکە تەنها پەیامێکە بۆ ناوخۆ و دەیەوێت بە ئێرانییەکان بڵێت کە سەردەمی ئیبراهیم ڕەیسی جیاوازە و دەیەوێت سەرجەم ئۆپۆزسیۆنەکانی ئێران لەناوببات.


ئەم بابەتە 11982 جار خوێندراوەتەوە