بەپەلە ... عەرەبستان و ئیماراتی عەرەبی ووڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنی یەکەی جۆ بایدن نادەنەوە
پەیامی کورد ... عەرەبستان و ئیماراتی عەرەبی ووڵامی پەیوەندییە تەلەفۆنی یەکەی جۆ بایدن نادەنەوە
واڵ ژۆرناڵ ستریت : بایدن پەیوەندی دەکات " بەڵام بەرپرسانی عەرەبستان و ئیمارات ووڵام نادەنەوە
هەوڵەکانی کۆشکی سپی بۆ هەماهەنگ کردنی پەیوەندی تەلەفۆنی لە نێوان بایدن و بەرپرسانی باڵای عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات سەرکەوتوو نەبوو .
شازادە موحەمەد بن سەلمان وەلیعەهدی عەرەبستانی سەعوودی و بەرپرسانی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی لە هەفتەکانی ڕابردوودا پەیوەندییەکانی جۆ بایدن ، سەرۆککۆماری ئەمریکا کە لەگەڵ ئاڵۆزی و گرفت زیادبوونی نرخی سووتەمەنی دەست و پەنجە دەسێڵێت بە بێ ووڵام هێشتووەتەوە .
ڕاپۆرتی واڵ ژۆرناڵ ستریت لە زاری بەرپرسان لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و ئەمریکا نیشاندەری و بەیانی ئەوە دەکات کە شازادە موحەمەد بن سەلمان و شێخ موحەمەد بن زائێد ئالی نەهیان بۆ داواکارییەکانی ئەمریکا بە مەبەستی گفتۆگۆ لە بەردەستدا نەبوونە . بە پێی ئەم ڕاپۆرتە دەوترێ کە هەوڵەکانی کۆشکی سپی بۆ هەماهەنگ کردنی پەیوەندی تەلەفۆنی نێوان بایدن و بەرپرسانی باڵای عەرەبستانی سەعوودی و ئیمارات سەرکەوتوو نەبووە .
بەرپرسێکی ئەمریکی لە سەر ئەم بابەتە ووتی : چاوەڕێی پەیوەندییەکی تەلەفۆنی بوو بەڵام جێبەجێ نەکرا ." وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئیماراتی یەکگرتووی عەرەبی یش دەڵێت کە پەیوەندی بایدن لەگەڵ شێخ موحەمەد دەتوانێ بکەوێتە کاتێکی دیکە .
ڕاپۆرتەکان نیشان دەدەن کە دەوڵەتی بایدن لە دوای گەمارۆ خستنە سەر نەوت و گازی ڕووسیا بە هۆی هێرش کردنی بۆ سەر ئۆکراین و هەروەها زیادبوونی بەهای نەوت بۆ زیاتر لە ١٣٠ دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک ، بە دوای زیاد کردنی سەرچاوە نەوتی لە بازاڕە .
ئەم بابەتە 11990 جار خوێندراوەتەوە