بەپەلە ... فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا لە لایەن بەشار ئەسەد ەوە دەردەکرێت
پەیامی کورد ... فەرماندەیەکی باڵای سوپای پاسدارانی ئێران لە سووریا لە لایەن بەشار ئەسەد ەوە دەردەکرێت .
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان چەند کاتژمێرێک دوای کۆبوونەوەی وەزیری دەرەوەی ئیمارات لە دیمەشقی پایتەختی سووریا لەگەڵ بەشار ئەسەد سەرۆککۆماری ئەو ووڵاتە ، فەرماندیەی فەیلەقی قودسی سوپای پاسداران ی سەر بە ئێرانی دەر کردووە .
بە گوێرەی هەواڵی ئاژانسی فەرمی فەڕەنسا لە زمانی بەرپرسانی باڵای کۆشکی سەرۆککۆماری سووریا ئاشکرای دەکەن ، موستەفا جەواد غەفاری فەرماندەی فەیلەقی قودسی سەر بە سوپای پاسدارانی ئێرال لە سووریا ، بە فەرمانی ڕاستەوخۆی بەشار ئەسەد لەو ووڵاتە دەرکراوە ، لە بەر ئەوەی کە بووەتە هۆکاری سەرهەڵدانی نانەوەی ئاژاوە لە ناوچەکە و هەروەها یاسای سەروەری نیشتیمانی و نەتەوەیی سووریای پێشێڵ کردووە .
هاوکات باس لەوەش کراوە کە موستەفا جەواد غەفاری دەستی هەبووە لە قاچاخ بردنی چەک و چۆڵ ، وەک کاری بازرگانی کردن و خۆشی لە پێدانی باج دزیوەتەوە .
ئەم بابەتە 11986 جار خوێندراوەتەوە