بەپەلە ... قائانی فەرماندەکەی سوپای قودس جارێکی دیکە بەپەلە دەگاتە بەغدا
پەیامی کورد ... قائانی فەرماندەکەی سوپای قودس جارێکی دیکە بەپەلە دەگاتە بەغدا
میدیاکانی عێراقی و ڕۆژنامەوانان ئەمڕۆ سێشەممە ، هەواڵ لە سەفەری دووبارە و ڕانەگەێندراوی ئیسماعیل قائانی فەرماندەی قودس ی سەر بە سوپای پاسداران و جێگرەکەی قاسم سلێمانی دەدەن بۆ بەغدا
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ووتوبێژی وەزارەتی کاروباری دەرەوەی ئێران ئەم ڕاپۆرتانە گومان و ناڕاست ناو دەبات و ووتوویەتی جێگای پشتڕاست کردنەوە نییە
بەڵام جێگای ئاماژەدانە کە ئیسماعیل قائانی بەم دواییانە و لە ڕۆژی شەممەی ڕابردوو ٢١ی مانگ لە بەغدای پایتەخت و نەجەف خولێکی وتووێژی ئەنجامداوە و تێیدا نەگەیشتۆتە ئەنجامێک کە ببێتە هۆی کۆدەنگییەکی شیعە لەسەر پێکهێنانی حکوومەتى نوێ.”
سەرچاوەیەکی سیاسی ئاگادار بە شەفەق نیوزی ڕاگەیاندووه:” قائانی لەگەڵ هێزە سیاسییەکانی عێراق کۆدەبنەوە بۆ تاوتوێکردنی پێکهێنانی حکوومەتی نوێ.”
ئەم بابەتە 11992 جار خوێندراوەتەوە