بەپەلە ... لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی ، ئیسماعیل قائانی فەرمانی ئامادەباشی تەواوی ٤ هێزی میلیشیایی عێراق ڕاگەیاندووە بۆ هێرشکردنی سەر هێزەکانی ئەمریکا
پەیامی کورد ... لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی ، ئیسماعیل قائانی فەرمانی ئامادەباشی تەواوی ٤ هێزی میلیشیایی عێراق ڕاگەیاندووە بۆ هێرشکردنی سەر هێزەکانی ئەمریکا
الحرة لە هەوالێکی تایبەتدا ڕایگەیاند " ئیسماعیل قائانى جێگری قاسم سولەیمانی فەرماندەی هێزەکانی سوپای قودس ی سەر سوپای پاسداران ، بە سەرکردەکانی ٤ هێزی میلیشیاى شێعەى عێراقى ڕاگەیاندووە ئامادە بن بۆ گورزوەشاندن لە ئەمریکا ئەگەر هێرش کرایە سەر کۆمارى ئیسلامی
ماڵپەڕی "الحرة"ی ئەمریکی لە سەرچاوەیەکی سیاسی نزیک لە کۆبوونەوە نهێنییەکانى ئیسماعیل قائانی فەرماندەی سوپاى قودسی سەر بە سوپای پاسداران لە عێراق بڵاوى کردەوە : ئیسماعیل قائانی بە نهێنی لەگەڵ میلیشیا چەکدارییەکانی عێراق لە بەغدا کۆ بووەتەوە. دوای لێکردون لە ئامادەباشیدا بن بۆ ئەگەری بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا.
قائانی لەگەڵ چوار سەرکردەی هێزە میلیشیاکانى نزیک لە ئێران کۆبووەتەوە. کە سەرکردەکانی ئەو ٤ هێزە میلیشیایە بریتین لە " قەیس خەزعەلی، سەرۆکی میلیشیاکانى عەسائیبی ئەهلی حەق، شبل زەیدی سەرۆکی میلیشیاکانى ئیمام عەلی، ئەحمەد حەمیداوی فەرماندەی کەتائێبی حیزبۆڵلا و ئەکەرم کەعبی سەرۆکی میلیشیاکانى نۆجەبا".
لە کۆبوونەوەکەدا قائانی داوای لە فەرماندەی ئەو چوار هێزە میلیشیا چەکدارییە کردووە لە بە تەواوی لە ئامادەباشیدابن بۆهەر ئەگەرێکی بەرەنگاربوونەوەی ئەمریکا.
بەجۆرێک ئەگەر ئەمریکا هێرشی کردە سەرئێران ئەوا دەبێت ئەوان ڕاستەوخۆ بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە عێراق بکەنە ئامانج.
ئەمە لە حاڵێکدایە کە ماوەی پێنج ڕۆژە ئەو ٤ هێزە میلیشیا چەکدارە سەرقاڵی چۆڵکردنی بارەگاکانیانن لە ناو شاری بەغدا و پارێزگاکانی دیکەی عێراق، ئەوەش لە ترسی ئەوەی نەوەک دووچاری گورزێکی قورسی سوپای ئەمریکا ببنەوە
قائانی هەوڵی کۆنتڕۆڵکردنی چالاکی وجووڵەی گرووپە چەکدارەکانی نزیک لە ئێران دەدات، دوای ئەو دۆخەی سەختەی کە ئەو گرووپانە پێدا تێپەڕین بە تایبەتی دوای کوشتنی قاسم سلێمانی.
ئەم بابەتە 12003 جار خوێندراوەتەوە