بەپەلە ... ماڵباتی عەلی عەسکەری هەڕەشەی تووند لە پاڤێڵ تاڵەبانی و شێخ جەعفەر دەکەن

پەیامی کورد      ...   ماڵباتی عەلی عەسکەری هەڕەشەی تووند لە پاڤێڵ تاڵەبانی و شێخ جەعفەر دەکەن .

کوڕی بەرپرسێکی باڵای یەکیتی کە باوکی ڕاوێژکاری پاڤێڵ تاڵەبانی یە ، هەڕەشە لە پاڤێڵ تاڵەبانی و هێزەکانی شێخ جەعفەر دەکات و ڕاێگەیاندووە : هەفتەی داهاتوو هەڵوێستیان ڕادەگەێنن کە کێ خۆی بە پیاو دەزانێت لە بەرامبەر بنەماڵە و ماڵباتی شەهیدان پێشانی دەدەین کەس و کاری شەهیدان و بنەماڵەی شەهیدان چییە .

بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان ئەمڕۆ یەکشەممە ٥ی دیسەمبەری ٢٠٢١ پۆڵۆ شالاو عەلی عەسکەری کە باوکی ڕاوێژکاری پاڤێڵ تاڵەبانییە لە پەیامێکدا ڕاێگەیاند لە هەموو شۆڕشێکدا تەنیا خەڵکی قارەمان و خاوەن قوربانی باجیان داوە ئەوانەی ئێستا لە پڕێکدا بوون بە کوڕێک هاتوونەتە سەر حازری و نازانن بەهای شەهیدان چییە

پۆڵۆ شاڵاو عەسکەری دەڵێت ئەو کەسانەی باوەڕیان بە هێزی کۆماندۆ و هەندێک هێزی تازە و علووج هەیە نازانن ئەم هێزانە سەرەخۆرەن ، بۆیە هەفتەی داهاتوو هەڵوێستی بنەماڵەی عەلی عەسکەری و تەواوی شەهیدانی کوردستان بڵاو دەکەینەوە

کێشەکانی یەکیتی ڕۆژانە سەر هەڵدەدەنەوە ، هەر باڵ و لایەنێک و هێزێک خۆی بە خاوەنی یەکیتی دەزانێت و کەسیش سڵ لە کەس ناکاتەوە ، ئەوەش خەڵکی سنووری پاریزگای سلێمانی بە تەواوی بێزار کردووە .

کوڕەکەی شاڵاو عەلی عەسکەری کە بەرانبەر ڕاگەیاندنی هەڵوێستی بنەماڵەکەی هەڕەشە دەکات و ڕایگەیاندووە کێ خۆی بە پیاو دەزانێت بەرانبەر بە مال و بنەماڵەی شەهیدان پیشانی دەدەین کەس و کاری شەهیدان و ماڵی شەهیدان چییە .

 

 


ئەم بابەتە 11987 جار خوێندراوەتەوە