بەپەلە ... مه‌حموود سه‌نگاوى، عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا‌و حامیدى حاجى غالى لە ماڵی لاهوور جەنگین تاکوو ڕێگایەک بۆ دەرچوونی لە کوردستان بدۆزنەوە
پەیامی کورد ... مه‌حموود سه‌نگاوى، عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا‌و حامیدى حاجى غالى لە ماڵی لاهوور جەنگین تاکوو ڕێگایەک بۆ دەرچوونی لە کوردستان بدۆزنەوە
سێ سه‌ركردایه‌تى یه‌كێتى بۆچوونى سێیه‌م بۆ چاره‌سه‌رى كێشه‌كانى یه‌كێتى ده‌خه‌نه‌ڕوو، ئێستا ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه له‌ماڵى لاهوورى شێخ جه‌نگین‌و ئه‌و بۆچوونه‌ى پێڕاده‌گه‌یه‌نن.
سه‌رچاوه‌یه‌كی تایبه‌ت به‌شارپرێس-ی ڕاگه‌یاند، هه‌ریه‌ك له(مه‌حموود سه‌نگاوى، عه‌دنانى حه‌مه‌ى مینا‌و حامیدى حاجى غالى) كه سێ سه‌ركرده‌ی سه‌ربازی و هاوكات ئه‌ندامی سه‌ركردایه‌تی و مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كیتی نیشتمانی كوردستانن و به‌سێ سه‌ركرده‌كه‌ى تیره‌ی جاف ناسێندراون، له‌ماڵی لاهوور جه‌نگین و بۆئه‌وه‌ی پرۆژه‌یه‌كی جێگره‌وه بخه‌نه‌ڕوو، بۆ چاره‌سه‌ری كێشه و ناكۆكیه‌كان و جیاواز له‌و دو بۆچوونه‌ی له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆك هه‌یه.
پرۆژه‌ی ئه‌و سێ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی، له‌چه‌ند خاڵێك خۆی ده‌بینێته‌وه، ده‌یانه‌وێت هه‌وڵێكی نێوه‌ندگیری نوێ بده‌ن، بۆئه‌و مه‌به‌سته‌ش سه‌ردانی لاهوور جه‌نگیان كردوه چاوه‌ڕوانده‌كرێت، له‌دوای ئه‌و سه‌ردانه‌ش، سه‌ردانی بافڵ تاڵه‌بانی بكه‌ن و قسه‌ی هه‌ردوولا ئاڵوگۆڕ بكه‌ن و ته‌واوی پرۆژه‌كه‌یان بخه‌نه‌ڕوو.
به ووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه‌یه، پرۆژه‌كه له‌چه‌ند خاڵێك خۆی ده‌بینێته‌وه كه جیاوازن له‌و دوو بۆچوونه‌ی هه‌یه و ئه‌و نووسراوه‌ش كه ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی سه‌ركردایه‌تی یه‌كێتی واژوویان كردوه بۆ چوونه ده‌ره‌وه‌ی لاهور شێخ جه‌نگی بۆ ده‌ره‌وه‌ی ووڵات و رێكار و رێگای نوێیان پێیه.
ئه‌م سێ سه‌ركرده سه‌ربازییه‌ی یه‌كێتی له‌ساڵانی رابردوودا به‌سێ سه‌ركرده‌ی نزیك له‌یه‌كتر ناسێندراون، وه‌ك تیمێك ته‌ماشا ده‌كرێن، وه‌كوو خۆیان ئاماژه‌یان پێكردوه، ئه‌گه‌رى سه‌ركه‌وتنى ئه‌م هه‌وڵه‌یان هه‌یه.
بە پێی هەواڵ و زانیارییەکان لە سه‌رچاوه‌یه‌كی نزیكه‌وه زانیاری پێگه‌یشتوه، ئه‌م هه‌وڵه پێده‌چێت كۆتا هه‌وڵ بێت له‌نێوان هه‌ردوو هاوسه‌رۆك، چوونكه ئه‌و ماوه‌یه‌ی كه بافڵ تاڵه‌بانی دیاریكردوه بۆ لاهوور جه‌نگی ته‌نها رۆژێكی ماوه، به‌سه‌رنه‌كه‌وتنی ئه‌و پرۆژه‌یه‌ش، هیچ ڕێگه‌یه‌كی دیكه له‌به‌رده‌میان نامێنێته‌وه.
هه‌ر به ووته‌ی ئه‌و سه‌رچاوه تایبه‌ته، هه‌وڵه‌كه‌ی ئه‌و سێ سه‌ركرده‌یه بۆ رزگاربوونی یه‌كێتیه له‌و دۆخه چه‌قبه‌ستوه‌ی تێیكه‌وتوه و رێگریكردنه له‌و دۆخه‌ی مه‌ترسی روودانی هه‌یه، كه هه‌روه‌ها له‌چوارچێوه‌ی ئه‌و هه‌وڵانه‌یه كه هه‌مووان ده‌یانه‌وێت یه‌كێتی له‌و ته‌نگژه‌یه رزگاربكه‌ن كه تێیكه‌وتوه و ببێته مایه‌ی هه‌ڵسانه‌وه‌ی یه‌كێتی، نیگه‌رانی ده‌نگده‌ر و ئه‌ندام و هه‌وادارانی ئه‌و حزبه بڕه‌وێنێته‌وه.
ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە