بەپەلە ...  موستەفا کازمی بە ئەگەری ئەم هۆکارە دەست لە کار دەکشێنێتەوە و شکستی دەوڵەتەکەی دەخاتە ئەستۆی شیعە

پەیامی کورد         ...    موستەفا کازمی بە ئەگەری ئەم هۆکارە دەست لە کار دەکشێنێتەوە و شکستی دەوڵەتەکەی دەخاتە ئەستۆی شیعە

 سەرۆکوەزیرانى عێراق بۆ هادى عامرى: ئەگەر چەکدارەکانى حەشد نەکشێنەوە، شکستى دەوڵەتى عێراق دەخەمە ئەستۆى شێعەکان

هادی عامری سەرۆكی هاوپەیمانی فەتحی حەشدی شەعبی سەر بە کۆمارى ئیسلامى، لەسەر دەستبەسەرکردنى قاسم موسڵیحى فەرماندەى باڵاى حەشدى شەعبی کە تێوەگلاوە لە کوشتنى چالاکڤانێکى عێراقى بە فەرمانى موستەفا کازمى سەرۆکوەزیرانى عێراق، بە هێزێکى گەورە و زرێپۆشەوە هەڵیكوتایە سەر ناوچەی سەوزى بەغدا و ووتیشى "هەر کەس بە هەر پاساوێک شکۆی حەشدی شەعبی بشکێنیت، دەیەوێت شکۆی دەوڵەت بشکێنێت. حەشدی شەعبی بە خوێنی خۆی شکۆی دەوڵەتی بونیات ناوە و هەندێك گرتن و ئەشكەنجەدان هەیە هەرگیز پێى ڕازی نابین".

ڕۆژنامەی ئەلعەرەبی چاپی لەندەن ڕاپۆرتێکى لەسەر گرژییەکانى بەغدا و هێرشى شێعەکان بۆ سەر کازمى بڵاو کردەوە و نووسى:
موستەفا كازمی سەرۆك وەزیران هەڕەشەی ئەوەی كردووە لە هادی عامری سەرۆكی بەدر ئەگەر چەكدارەكانی حەشد نەچنە دەرەوە، ئەوە لە ووتارێكی تەلەفزیۆنی دەستلەكاركێشانەوە ڕادەگەێنێت و هۆکارى شکستى دەوڵەتەکەش دەخاتە ئەستۆی هێزە شێعەكان. 
 عامریش بەمە شۆك بووە لە پێداگریی زۆری كازمی و پێیوا نەبووە دەست بۆ فەرماندەیەكی باڵای حەشد واتە قاسم موسڵیح ببات و بڕوای نەكردووە لەسەر هێشتنەوەی لەزیندان ئەوەندەش بەرگری بكات.
دەستبردن بۆ فەرماندەیەكی حەشد و ئازایەتی دەستگیركردنی فەرماندەی ئۆپراسیۆنەكانی ئەنبار، گۆڕانکاری لە پەیوەندی حكوومەت لەگەڵ حەشدى سەر بە کۆمارى ئیسلامییە.

 


ئەم بابەتە 11994 جار خوێندراوەتەوە